بەشی یەکەم
لەم وتارەدا هەوڵ دراوە ئەو وێنا و سیمایەی نالی کە لە دەرەوەی سیستەمی بەلاغە و داڕشتنی شیعریی زمانی عەرەبی و کولتووری زاڵی
سەردەمەکەی دەرکەوتووە، بخرێتە روو، ئەو وێنە ئایینی و ئاسمانییە دوورەدەست و سەپێنراوە لە نالی دەخرێتە لاوە و نالی لە ژێر تیشکی خوێندنەوە و راڤەی هێرمنۆتیکی نووسەری کتێبەکاندا دێتە پانتای حوزوور و ئامادەبوونێکی مێژوویی و زەمینی و تیشک دەخرێتە سەر گەلێ رەهەند و لایەنی تازەی.
(کتێبی نالی) ناوی کتێبی یەکەمی رێبوار سیوەیلییە لە 444 لاپەڕەدا و (لە بەلاغەوە بۆ مۆدێرنیتە) ناوی کتێبی دووەمێتی لەسەر نالی لە 460 لاپەڕەدا کە بە میتۆدێکی هێرمنۆتیکی پەیکەرەیەکی تایبەت و سەرکێشانەی لە دونیای شیعریی نالی و ئەو زەمینە و بەستێنانەی تێیدا پێگەییوە داتاشیوە. ئەم هەوڵە لە بەرگی دووەمی کتێبەکەدا، واتە (لە بەلاغەوە بۆ مۆدێرنیتە) زیاتر دەردەکەوێت. یەکێک لە جومگە سەرەکی و زێڕینەکان کە لەم کتێبەدا خراوەتە روو، هەر لەژێر تیشکی ئەوەشدا ئاراستەیەک بە خوێندنەوە و راڤەکردن (کەشف)ی جیهانبینی نالی دراوە، تاکانەبوونی ئەزموونی نالییە لەناو جوگرافیای بەرینی کولتوور و زمانی عەرەبی و دواتر خۆمانیفێستکردنی ئەزموونی شیعرییانەی لەناو زمانی کوردیدا. واتە ئەزموونێک کە سەرەڕای ئەوەی لە نێو کەوانە و قاوغێکی کولتووریی سەردەمی خۆی و لە تۆپۆس و فۆرمێکی شیعریدا خراوەتە روو، بەڵام دەرکەوتە و پریشکێکی ناوازە و واڵاشە لە جیهان- ژینێکی فەردی و تاکەکەسییانەی خۆی وەکوو مرۆڤێکی خاوەن هەست و بیر و گەڕاڵ و سووژە. لەم روانگەیەوە نالی لە دەرەوەی پارادایم و شکڵە سەپێنراوە کولتوورییەکەیدا دیاری دەکرێت بە دوو هۆکاری گشتی.
یەکەم: جیهان- ژین و بوونی ئێمە وەکوو کورد بەزۆری و لێرەشدا نالی لە رێگەی شیعرەوە خۆی مانیفێست کردووە، هەر وەک سیوەیلیش باسی کردووە، زمانی شیعری؛ زمانی خەیاڵ و میتافۆر و زۆر فیگۆر و سەنعەتیترە کە لەناو بەلاغە و سیستەمێکی ئایدیۆلۆژیی زمانیدا قەتیس ناکرێن، واتە زمانی شیعر هەم سنوورە مێژووییە کولتوورییەکان دەبەزێنێ و هەمیش هەڵگری بەردەوامیی پوتانسێل و وزەیەکی ناوەکی و هێزەکییە کە بڕیار نییە لە کات و ساتێکی دیاریکراوی مێژوویی و لەناو جوگرافیایەکی کولتووریدا قەتیس بکرێت و بخنکێت. ئەم مژارە لە گۆشەنیگای کتێبی نالی (هەر دوو بەرگەکەی) و گێڕانەوەی ڕێبوار سیوەیلی چۆن دەخرێتەڕوو؟
ئەلف: لە ڕێگە و گۆشەنیگای بەهاوچەرخکردنی نالی وەکوو تاکێکی بگێڕ و گێڕەرەوەی (شیعر) و تێپەڕاندن و ڕزگارکردنێتی لە ناو دیوار و سنوورێکی جوگرافیای کولتووری و مێژوویی دیار و دەستنیشانکراوەوە، ئەمە هەمان شتە کە وەکوو پێوەندی نالی بە مۆدێرنیتەوە باس دەکرێت.
باو: خاڵێکی دیکە نالی دێنێتە ناو ڕۆژگاری ئێمە و لە پارادایمە سەپێنراوە کولتوورییەکەی دەریدێنێ و لە قەتیسبوون رزگاری دەکات فۆرمێکە کە نالی و زمانی کوردی ئەوکات (تا ڕادەیەکی زۆریش عەرەبی) بۆ مانیفێست و خستنەڕووی ئەزموونی خۆی هەڵیبژاردووە. واتە فۆرمی شیعر. دەربڕینی هەموو ئەزموونێکی تاکانە و فەردی "خود" لە زمانی شیعریدا.
ڕەنگە زۆر لەبارەی شیعرەوە لە دونیای ئێمەدا گوترابێت، بەڵام پێموایە لە نێوان ئەو هەموو خنکان و نغرۆبوونە لە نێو تیۆرییەکانی پەیوەست بە شیعر بۆ تێگەیشتن لە دونیا ناکۆتا و دژەباو و دژەزانستەکەی و ئەو هەموو ڕووکەشبینی و سەتحینیشاندانەی ئەزموونی شیعری، ئێمە هێشتا ماومانە ڕیسالەتی ڕاستەقینەی شیعر و جەوهەری کەوینەکراو و ماهییەتی "جیوەئاسای" بناسین. رەنگە هەر ئەمەش وا بکات نالی و شیعر و جیهانبینی نالی لە جێگە و ئاڕاستەی شایستە و درووستی خۆی دانەنیشێت.
جا مەبەستی من لەم باسە چییە لێرەدا کە بە شکڵ و شێوازی تر لە پێشەکیی کتێببەکەدا هاتووە؟ مەبەستی سەرەکی من زەقکردنەوەی چەند شتە کە رەنگە بۆ پتەوکردن یان بۆ پشتگیریکردنێکی تیۆریانە و ئەمڕۆیی نالی پێویست بن. یەکەم: ئەوەی کە باس لە مۆدێرنیتە و نالی بکرێت تەحەدایەکی بوێرانە و هاوکات رەوایە لە هەمبەر هەندێک یان کۆمەڵێک دەنگ و نووسەر و توێژەری رەسەن و خاوەن پێگە و شارەزا. تەحەدایەکی بوێرانەیە چون کولتووری تەئویل و خوێندنەوەی ئێمە هێشتا سەوداسەرییەکی سەیر و سەمەرەی بۆ نەریت و پەندی کۆن و فۆرمی کۆنی ژیانی عەفەوی و بێگەرد و قودسی هەیە (ئەگەرچی هەندێ کەسی وەکوو مەسعوود محەممەد ئەم سەهۆڵەیان شکاندبێت پێشتر) و پێموایە ئەم نەگبەتی و بەڵایە تەنانەت لە زانکۆکانی ئێمە و ناو تاقمی خوێندەوارانیش بەشێوەیەکی پۆزیتیڤیستی و ئەمڕۆیی بەرهەم هاتووەتەوە. دووەم: ئێمە ئەمڕۆ وەکوو خوێنەری دەقێک دەبێ تۆزێک جێگە بۆ ئەو خود و "من"ە هەنووکەییەی ئەمڕۆی خۆمان بکەینەوە و نالی بێنینە دوواندن لەگەڵ خۆمان و لەگەڵی بکەوینە دیالێکتیک و بە زمانی خۆمان باسی نالی بکەین. زەقکردنەوەی ئەم دوو خاڵە بە بێ دانوستاندن و تەعامولی تیۆریک و فیکری هەر دوو رەهەندەکە ئەستەم و شێواوە.
میتۆد و ئەزموونی ژیان و مانا
(نالی، سیوەیلی و "من")
بەرگی دووەمی کتێبی نالی (لە بەلاغەوە بۆ مۆدێرنیتە) لە چاو کتێبی یەکەم خاوەنی رێکوپێکی و ئینسیجامێکی تۆکمەترە، واتە هەر لە ریزکردنی بەشەکان و تەوەرەکاندا ئێمە بە ناو ئاڕاستەیەکدا دەڕۆین کە نالیمان بە سێ تایبەتمەندییەوە بۆ دەخاتە روو: یەکەم زەمینی و، دووەم پارچە پارچەکراو و سێیەم پڕسەودا. بێگومان تەحەدا و ئیدیعایەکی گەورەیە گەر بیر لەوە بکەمەوە کە نالی ڕەسەنترین سووژەی ناو دونیای ئێمەیە، بەڵام دەڵێم نالی دازاینێکی پارچە پارچەیە کە رێک بەهۆی ئەو هەموو سەفەر و غوربەت و "ناشوێن"مەندییەی کە لە ژیانیدا هەیبووە و لە شیعرەکانیشیدا دەرکەوتووە، لە بازنە و شوێنێکدا گیر و قەتیس نابێت. ئەگەرچی ئەزموونی من لەگەڵ دەقە کلاسیکییەکاندا زۆر جیاواز بووە لەو مەزهەب و رێبازەی کە رێبوار سیوەیلی لەسەر نالی پێیدا دەڕوات... بۆ نموونە ئەوەی کە لە سەرەتاکانی کتێبی نالی بەرگی یەکەم لە قەوارەی ئەزموونی فام و خوێندنەوەی بەرەکاندا باس دەکرێ، رێزی باوکی بۆ ئاسمان و نوێژ و لە هەمان کاتیشدا بۆ نالی و زەمین و...بەستێنێکی سرووشتی و خۆڕسک و پرسیارئامێزی لە دونیای منداڵی سیوەیلیدا دروست کردووە کە پێشوەخت و بەرلەوەی هێرمنۆتیک لە زانکۆ و کتێبەکاندا بخوێنێت، روانینێکی تەئویلگەرا و راڤەگەرای تێدا رسکاندووە...و لەو کتێبەی نالی جیهان ژینی منداڵیی رێبوار کە سیوەیلی ئێستە دەیگێڕیتەوە، خۆی زەمینەیەکی لەبار و جیاواز بووە بۆ کەشفی نالییەکان یان من پێم باشترە بڵێم کەشفی "پارچە پارچەکانی نالی"...لەم کڵاورۆژنەوە دەتوانم بڵێم کە لێرەدایە تێدەگەین مرۆڤ خۆی لە خۆیدا سووژەیەکی تەئویلگەر بووە ئەگەرچی ئێمە پێشوەخت بە شێوەیەکی تەواو وشیار و تیۆریزەکراو ئاگاداری نەبووبین... رێبوار بەو زەمینەیەوە تەئویلی خۆی تەنها لە ناو دەقدا و بەشێوەیەکی دەق تەوەرانەی رەها ئەنجامنەداوە، واتە دەلالەتی بەرەڵا و سەپێنراوی بۆ وشە و ئیدیۆم و چەمک و وێنە و میتافۆرەکان درووست نەکردووە و خاڵە زێڕین و جیاواز و سەرکەشانەکەی کتێبەکە لێرەدایە کە رەوتی کەشفی مانا و دەلالەتەکانی لەناو سەردەمی ژیانی نالی و رۆحی مێژوویی نالی بەشێوەیەکی ورد و بەڵگەمەند هەڵکۆڵیوە، ئەمەش لەم کتێبەدا بە بینینی دەیان سەرچاوەی مێژوویی پەرشوبڵاو کە نووسەر پارچەکانی تیشکە جیاوازەکانی نالی لە هەر کتێبێک بە جیاجیا دەرهێناوە و راڤەی کردوون، بە زەقی دیارە و ئەم رۆچوونە مێژووییە و هەڵکۆڵینی کۆنتێکست و زەمینەکانی دەقی نالی کارێکی زۆر سەخت و تاقەتپڕووکێن بووە کە بێگومان تەنها کەسێکی تەئویلگەری پانتای مەزهەبی نالی دەتوانێت بەرگەی ئەو هەموو وردەکاری و ماندووبوون و گەڕانەی ناو مێژوو بگرێت. سیوەیلی هەر پارچەیەک لە شووشەکانی رۆحی نالی لەناو بەشێک لە رووداوە مێژووییە جیاجیاکانی سەردەمی نالی خۆی و تەنانەت پێش ئەویش دەرهێناوە، بەڕاستی ئەم هەموو گوڵچنین و شووشەپێکەوەنانە ورد و ناسکە جێگەی سەرسوڕمانە چوون تاقەتێکی پتەو و ئەسیلی وجوودیی دەوێت...ئەزموونی من بۆ فامی نالی وەکوو کەسێکی ئەمڕۆییتر و منداڵتر لە سیوەیلی و بەو جۆرە نەبووە کە سیوەیلی هەر لە منداڵییەوە زەمینەکەی لەبەردەمدا هەبووە. واتە من بەرلەوەی (سەرەتاکان) بزانم نالی لە کام سەدە و لە چ سەردەم و لەناو چ رووداوانێکی مێژوویی گرینگدا ژیاوە، تەنیا دەقەکەم دەخوێندەوە و بەپێی توانست و زانیاری و بارستایی کەمی وجوودیی خۆم تەئویل و راڤەم دەکردن، واتە کاتێک بۆ ماوەیەک تێکەڵی نالی بووم ئیتر شیعری
کەس بە ئەلفازم نەڵی خۆکوردییە، خۆکردییە
هەر کەسێ کە نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکات
وا راڤەم دەکرد کە نالی لە پرۆسەیەکی کەشفی "خود" بە مانا هەرە بەرینەکەیدا بووە. خودێکی زمانی، خودێکی دیاردەناسانە، خودێکی بوێر، خودێکی پارچەپارچە و جوان و پڕ ناکۆکی و چەند رەهەند. ئەم تێڕوانین و شکڵەی من وەکوو خوێنەرێکی دەقپەرەست هەڵگری هەندێ ئیلهام و سەرکێشیی فەردی بوو کە لە زانکۆ و لە نێو دۆستان و لە هەندێ دانیشتن و کۆڕی بچووکدا نالی هەڵپێکم بە تێگەیشتن و بیتکردنەوەیەکی مۆدێرن و دژە دۆخی زاڵ. ئەمە راستییەک بوو لە تێڕوانینی راڤەکارانەی من بۆ نالی و تەنانەت بۆ مەحویش. دواتر تێگەیشتم ئەگەرچی من دەقتەوەرانە نالیم خوێندووەتەوە و کۆنتێکست و زەمینەکانی جیهان- ژینی نالیم لەبەرچاو نەگرتووە و ئاگاداری نەبووم، بەڵام پاش ئاگاداربوونێکی رێژەیی و بەتایبەتیتر پاش ئەم تێزە "لە بەلاغەوە بۆ مۆدێرنیتە"، تێگەیشتم لەوەی دەقی نالی و مێژوو و زەمینەی دەقەکە تەواوکەری ئەو ئاڕاستە هێرمنۆتیکییە مانادۆزەن کە لێی تێگەیشتبووم. نالی وەکوو مەحوی خۆی ئاسان نادات بەدەستەوە، ئەو نەک هەر لە چوارچێوە ئەدەبیەکانی بەلاغە و سەنعەتە وشک و ماندووکەرەکانی یاخی دەبێت، بەڵکوو لە جیهانی زمانیی کوردیشدا خەریکی عیشوەگەرییەکی پڕسیحر و بریق و باقێکی زۆر شارەزایانە دەبێت. رووداوە گەورەکە ئەوەیە ئەم تێزە "لە بەلاغەوە بۆ مۆدێرنیتە" سەرەڕای شیکارییەکی ورد و تیۆریکی لایەنە ئایدیۆلۆژی و کۆلۆنیالیستی و ئایینی و دژە ستاتیکا و ئەدەبییەکانی بەلاغەی عەرەبی، هاوکات دەریشیدەخات کە رەهەندە زمانی و وجودییەکانی نالی لە ململانێی نێوان "خود"ەکانی چۆن هاتووەتە پلەیەکی تایبەتی وشیارییەوە...وشیارییەکی وەها کە نالی بۆ ساڵەهای ساڵ دەکاتە جێگەی باس و تەئویل و مشتومڕ. من دەزانم ئەم کتێبە و راڤەی بۆ نالی نەکەوتووەتە داوی حەزی تەئویلگەرانەی دەقتەوەرانەوە و دەلالەتە خۆویست و هەڵگۆزراوەکانی سیوەیلی لە شیعر و وشەی نالی لە یەک رێگاوە تیشکیان نەپرشاندووەتەوە، بەڵکوو لەناو چەندین زەمینە و رووداوی مێژووییدا تۆپەڵە تیشکی مانا و رۆحی نالی خڕکردووەتەوە و کردوویە بە گڕکان. من لەو رووەوە وەکوو خوێنەر تەئویلی دەقتەوەرانە و حەزپەرستانەی خۆم بۆ نالی هەبوو، بەڵام ئەم هەموو فاکتە مێژوویی و سەرچاوە گرینگە ئایینی و مێژووییە دەریخست کە زەمەن و سەردەمی من "خود"ی منی تووشی هەڵەیەکی جوانیناسانەی درووست و نەخوازراو کردووە کە لێرەدا ئەمە گرینگییەکی ئەوتۆی نییە، چوون دەمەوێ باس لەو سیحر و کەشفە بکەم کە لە بەراوردی جیهان ژینی نالی و مەحوی پێیگەیشتم. من هەمان تێڕوانینی دەقپەرەستانەم بۆ دەقی مەحویش هەبوو، بەڵام پاشان دیتم مەحوی لە هەندێ دەقدا بە تەواوەتی لە داوی "ناخود" یان "خود"ێکی بێ جەسارەت و ملکەچدایە، بۆیەش مەحوی لە هەندێ شیعریدا بە تەواوی ئایدیۆلۆژیک و خوتبەدەر دەردەکەوێت، لێرەدایە کە مەحوی بەشێک لە دونیای شیعریی (شیعر بەو هەمووە تایبەتمەندییە جیوەیی و دژەوەستاوی و سەرە ئایدیۆلۆژییەیەوە) رێک بەرەو خەسارکردنی جەوهەری و لەگۆخستنی زمانی و مردنی ئەسالەت دەچێت. من لێرەدا تێگەیشتم مەحوی سەرەڕای ئەوەی جیهان-ژینێکی بوونخوازانەی عیرفانی گێڕاوەتەوە و مانیفێستی کردووە، بەڵام نە بەئەندازەی نالی قووڵبوونەوەی تێدا بووە و نە بە ئەندازەی نالیش تەئویلگەری هەستی و کائینات بووگە. مەبەستم نییە نالی مەزن و حەزرەتی مەحوی پێکەوە بەراورد بکەم، چوون رەنگە هەر لە بنەمادا هەڵە بێت، مەبەستی من تەنها ئەوەیە ئایدیا و قسەکانی خۆم بگەیەنم کە ئەویش ئەوەیە: ئێمە رێک لەگەڵ مەوجوودێکی ئەفسانەیی زەمینی! بە ناوی نالی رووبەڕووین، سووژەیەک کە ئایدیا و تێگەیشتنی لە زەمینی زمانی و جوگرافیای فیکری سەردەمی خۆی باڵی گرتووە. "ئەفسانەیی زەمینی" بەو مانایە کە سەرەڕای ئەوەی نالی بوونێکی مێژوویی و واقیعی و ئادەمیانەی هەبوو، لە هەمان کاتیشدا ئەزموونێکی وجوودیی سەیر و سیحراوی مانیفێست کردووە کە لە ئەفسانە دەچێت. ئەمەیە ئەفسانە زەمینییەکەی ئێمە کە رێبوار باشتر لە هەرکەسێ کەشفی کردووە و لەناو ئەو مەزهەبە زەمینییە دا خەریکە ورد دەگەڕێت! بە گشتی دەمەوێ بڵێم راڤەی شیعری نالی و جیهان-ژینی نالی لە بنەمادا راڤەی راڤەکانە. تەئویلی تەئویلاتی نالییە و راست لێرەشدایە ئێمە دەبێ بۆ مەشرووعییەتی کارکردی هێرمنۆتیک و راڤەکاری بۆ ئەدەبی کلاسیکمان پێداگری بکەین و بجەنگین. تا ئێستە بەشبەحاڵی خۆم و ئاگاداریی کەمم، هیچ هەوڵێکی وەها تۆکمە و رێک و بەڵگەمەندم بۆ خستنەڕووی سیمای غەیری ئایدیۆلۆژیک و دەرەبەلاغە لەسەر چوارچێوەی فیگۆر و دەربڕینە بەلاغییەکەی نالی نەدیوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ