شارۆن ستۆن دیزاینێکی نالی بارزانی دەپۆشێت

18-06-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن نالی بارزانی شارۆن ستۆن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نالی بارزانی، ناوێکی دیاری نێو جیهانی فاشنە و جلوبەرگ بۆ هونەرمەندە دیارەکان لە جیهاندا دیزاین دەکات، دوایین دیزاینی بۆ شارۆن ستۆن، ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی بوو.
 
نالی بارزانی، دیزاینەری کورد بە رووداوی راگەیاند: "عەزیەکە بە تایبەتی بۆ شارۆن ستۆن دیزاین کراوە بۆ نوێترین ژمارەی گۆڤاری "ڤۆگ ئێدریا"ـی حوزەیرانی 2025 بووە". 
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دیزاینی جلەکە جەخت لەسەر هێز دەکاتەوە لە هەمان کاتدا رێگە بە گۆڕانکاری لە جووڵەدا دەدات. روونیشیکردەوە: "هەموو وردەکارییەکان بۆ ئەو گونجێنراون؛ تەنیا گونجانیش نا، بەڵکوو لە رووی رۆحیشەوە". 
 
ئەو دیزاینەرە کوردە، سوپاسی ستایلست پاریس لیبی دەکات کە هۆکار بوو بۆ ئەوەی جلەکە بۆ ئەو ئەکتەرە جیهانییە دیزاین بکرێت.
 
نالی بارزانی، فاشنی لە تورکیا خوێندەوە و خاوەنی براندی خۆیەتی بە ناوی نالی بارزانی، لە 2023 لە 76ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان و لە 2024 لە 81ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنس لەگەڵ فەرحانە بۆدی، مۆدێل و پێشکێشکاری تەلەڤزیۆنیی هیندیی ئامادەبوو و بەسەر فەرشی سووردا تێپەڕی و دیززاینەری جلوبەرگی ئەو مۆدێلە هیندییە بوو.
 
شارۆن ستۆن، یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی سینەمای هۆڵیوود و جیهانە، بەربژێری خەڵاتی ئۆسکار بووە وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی و براوەی هەردوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و ئێمییە، لە پاڵ ئەکتەری، بەرهەمهێنەری فیلم و نمایشکاری جلوبەرگە.
 
شارۆن ستۆن، لە 10ـی ئازاری 1958 لە ئەمریکا لە دایکبووە، بەهۆی بەشداریکردنی لە فیلم و زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان، چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و ئێمی و بەربژێری خەڵاتی ئۆسکار بووە، لە 1995 ئەستێرەیەکی لە رێڕەوی نێوداران لە هۆڵیوود پێبەخشراوە.
 
جگە لە کاری ئەکتەری، وەک مۆدێل لە چەندین ریکلامی بینراو و چاپکراودا بەشداربووە.
 
لە 2013 شارۆن ستۆن لەگەڵ بەهمەن قوبادی، دەرهێنەری کورد، بۆ یەکەمجار سەردانی کەرکووک و هەڵەبجەی کرد.
 
لە 1980 لە فیلمی 'Stardust Memories' لە دەرهێنانی وۆدی ئاڵن، دەرهێنەری ئەمریکی رۆڵی گێڕاوە، ساڵی دواتر لە فیلمی 'Stardust Memories' رۆڵی سەرەکی گێڕا، لە هەمان دەیەی سەدی رابردوودا لە چەندین فیلمی دیکە بەشداربوو، لەوانە فیلمی 'Deadly Blessing'، 'Irreconcilable Differences'، 'King Solomon's Mines' و 'Above the Law'.
 
لە ماوەی کارکردنی وەک ئەکتەر لە ماوەی چوار دەیەدا، لە زیاتر لە سەت فیلم و درامادا رۆڵی گێڕاوە، لە کۆی 41 جار بەربژێرکردنی بۆ خەڵاتە نێودەوڵەتییەکان، 10 خەڵاتی بەدەستهێناوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڵگەفیلمی خولەپیزە

خولەپیزە چۆن ژیا و چۆن گیانی لەدەستدا؟

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 70 ساڵ بەسەر رووداوەکاندا، بەڵگەفیلمێکی نوێی تۆڕی میدیایی رووداو، وردەکاریی ژیان و بەسەرهاتی مەحموود محەممەد، ناسراو بە خولەپیزە و هاوڕێکانی دەگێڕێتەوە کە لە چلەکانی سەدەی رابردوودا دژی حکومەتی پاشایەتیی عێراق چەکیان هەڵگرت.