دوو دیوانی رێدار سابیر ئامادەن بۆ چاپ

27-12-2017
سیروان عەباس
نیشانەکردن رێدار سابیر
A+ A-

رووداو - هەولێر

شاعیر و نووسەر رێدار سابیر، دوو دیوانی شیعری ئامادەن بۆ چاپ كە بە هەردوو دیوانەكە نزیكەی 400 شیعریان لەخۆگرتووە.

رێدار سابیر بە (ئەدەب و كولتووری رووداو)ی راگەیاند، هەردوو دیوانەكەی ئامادەی چاپن، بەڵام بەهۆی نەبوونی سپۆنسەرەوە چاپ نەكراون و گوتیشی: "شیعرەكانی ئەم دوو دیوانە جیاوازن لە شیعرەكانی پێشووتر و زیاتر فكر و تێڕامانن".

رێدار سابیر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە دیوانەكان یەكێكیان 300 لاپەڕە و ئەوی دیكە 200 لاپەڕەیە و نزیكەی 400 شیعری لیریك، ئازاد و غەزەلیاتیان لەخۆگرتووە و كۆكراوەی ساڵانی 2008 تاوەكو كۆتایی 2017 -ن.

شاعیر و نووسەر رێدار سابیر، ساڵی 1971 لە هەولێر لەدایكبووە، چوار دیوانی چاپكراوی هەیە و دەیان چیرۆكی بۆ منداڵان نووسیوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە