نەخۆشی ئایدز چەند نیشانەیەكی دیاری هەن، ئەو نەخۆشییە تووشی كۆئەندامی دەمار دەبێت و خانەكانی كۆئەندامی دەمار لەناو دەبات. نەخۆشییەكە سێ قۆناخی هەیە.
قۆناخی یەكەم: دوو تا شەش هەفتە دوای وەرگرتنی ڤایرۆسەكە دەستپێدەكات، لەو قۆناخەدا كۆئەندامی بەرگری لەش لەدژی ڤایرۆسەكان دەجەنگێت، نیشانەكانی ئەم قۆناخە لە نیشانەكانی پەتا و هەڵامەت جیاناكرێنەوە و بریتین لە: تا، سەرئێشە، ئازاری قوڕگ، ئازاری گشتیی لەش و هەستكردن بەماندووێتی. ئەو قۆناخە 1-2 هەفتە دەخایەنێت و دواتر نەخۆشەكە هەست بە هیچ نیشانەیەك ناكات.
قۆناخی دووەم: لەو قۆناخەدا كۆئەندامی بەرگری لەش لە جەنگی دژی ڤایرۆسەكاندا دەدۆڕێت، نەخۆشەكە هەست بە هیچ نیشانەیەكی نەخۆشی ناكات، بەڵام هاوكات نەخۆشییەكە بۆ كەسانی دیكەش دەگوازێتەوە. ماوەی ئەم قۆناخە درێژە و لەوانەیە 10 ساڵ یان زیاتریش بخایەنێت.
لەماوەی ئەم قۆناغەدا ڤایرۆسی HIV بەهێواشی دەست بە لەناوبردنی خانەكانی كۆئەندامی دەمار دەكات و بەرگری لەش بەرەو داڕمان دەبات و سەرئەنجام جەستەی كەسی تووشبوو توانای بەرگری لەدەستدەدات لە دژی میكرۆبە جیاوازەكان.
قۆناخی سێیەم: لەو قۆناخەدا كۆئەندامی بەرگری بەشێكی زۆری خانەكانی لەدەستداوە و بەرگری لەدژی نەخۆشییە جیاوازەكان لاوازبووە و لە زۆر لاوە میكرۆب و شێرپەنجە و كەڕوو پەلاماری شانە جیاوازەكانی لەشیان داوە.
دەكرێ ئەم نیشانانە لە كەسی تووشبوودا هەبن:
- هەمیشە هەست بە ماندووێتی دەكات
- گرێ لیمفاوییەكانی مل و بنڕان تووشی ئاوسان دەبن.
- تای درێژخایەن
- ئارەقكردنەوە لە شەواندا
- دەركەوتنی پەڵە لەسەر پێست
- هەناسە توندی
- سكچوونی توند و درێژ خایەن
- گەشەكردنی كەڕوو لە دەم و قوڕگ و زێ
- خوێنبەربوون و گران وەستانی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ