ڤالێنسیا گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا

01-03-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن ڤالێنسیا جامی شای ئیسپانیا
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی ڤالێنسیا به‌ 1-0 گۆڵ بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی ریال بێتیسدا تۆماركرد و خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی.

یارییه‌كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ یاریگه‌ی مێستایا كرا و ڤالێنسیا له‌ نێو هانده‌رانیدا توانی بردنه‌وه‌ به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر تۆماربكات و بلیتی یاریی كۆتایی به‌ده‌ست بهێنێنت.

یاریی چوونی نێوانیان به‌ 2-2 گۆڵ كۆتاییهاتبوو.

تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی ڤالێنسیا یاریزان رۆدریگۆ مۆرینۆ له‌ خوله‌كی 56دا تۆماریكرد.

له‌ یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی شای ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ڤالێنسیا رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه‌.

یاریی كۆتایی له‌ له‌ 25-5-2019 له‌ یاریگه‌ی بینیۆ ڤیامارین، یاریگه‌ی یانه‌ی ریال بێتیس ده‌كرێت.

بارسێلۆنا خاوه‌نی 30 نازناوی جامی شای ئیسپانیایه‌ له‌ مێژوودا، له‌ به‌رامبه‌ردا ڤالێنسیا 7 جار جامه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه‌.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە