رووداو دیجیتال
جۆرجینا رۆدریگێز، کچە هاوڕێی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە هەڤپەیڤینێکی رۆژنامەڤانی نوێدا نهێنییەکانی ژیانی لەگەڵ ئەستێرەی یوڤێنتوس ئاشکراکرد.
جۆرجینا رۆدریگێز لەبارەی رۆناڵدۆوە گوتی "ئەو چێشت لێنانێت، بەڵام دوای مەشقکردن بەدرێژایی بەیانی، شایەنی ئەوە دەبێت کە قاپێکی گەرمی خواردنی ئامادەکراو لەسەر مێزەکە بدۆزێتەوە". هەروەها گوتی "ئێمە چێشتلێنەرێکمان هەیە، بەڵام هەندێجار خۆشم چێشت لێدەنێم".
جۆرجینا نەیشاردەوە کە لەجیاتی چێشتلێنان کاری دیکەی ناوماڵ هەیە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەڵیاندەبژێرێت بۆ ئەنجامدانیان.
پرسیاری ئەوەی لێکرا کە رۆناڵدۆ گڵۆپەکانی ماڵەوەش دەگۆڕێت؟ جۆرجینا لە وەڵامدا گوتی "گۆرینی گڵۆپەکانی ناوماڵی ئێمە مەحاڵە، چونکە سەقفی خانوومان زۆر بەرزە، ئەگەر تۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووایا دەتتوانی گڵۆپەکانی ماڵەوەمان بگۆڕی کە سەقفەکەمان 6 مەتر بەرزە؟!".

خانمەکەی کریس، لە بەردەوامی قسەکانیدا گوتی "وا باشترە ئەو کارانە نەکات، دەبێت ئاگای لە خۆی بێت بۆ ئەوەی لە باشترین کاتەکانیدا بێت و هەمیشە ئامادەبێت، من چاودێری کارەکانی دیکە دەکەم".
ئەو گوتیشی " دڵنیاتان دەکەمەوە لەوەی هەموو شتێک باشە، من زۆر حەزم لە گرنگیدانە بە ماڵ و خێزانەکەم".
خانمە نمایشکاری ئەرجەنتینی، دانی بەوەدا نا کە هەستی بەبوونی خۆی کردووە کاتێک لە ماڵەوە پێکەوە لەگەڵ رۆناڵدۆ دەستیان بە راهێنان کردووە و گوتی "ئێمە لە هۆڵی وەرزش هاوبەشین، پێکەوە مەشق دەکەین، چونکە تەنیا یەک هۆڵی وەرزشمان هەیە لە ماڵەوە، زۆر شت لەوەوە فێربووم".
جۆرجینا هەروەها گوتیشی "تۆ رەنگدانەوەی ئەو شتەی کە دەیبینیت، منیش دەیبینم".
ئەو زیاتر لە وەسفی دۆن کریستیانۆدا گوتی "رۆناڵدۆ ناتوانێت بچێتە سوپەرمارکێت، بەڵام بەمدواییە بەهۆی دەمامکەوە چووین بۆ بازاڕکردن و سەردانی سینەماشمان کرد، ئەو باوکێکی مەزنە و باشترین مێردە کە خەونی پێوە ببینیت، بەڵام چێشتلێنەر نییە".
خۆشەویستەکەی رۆناڵدۆ لە کۆتایی قسەکانیدا، گوتی "بەڕاستی من پێشتریش تەندروست و وەرزشکار بووم، بەڵام ئێستا بەهۆی رۆناڵدۆوە هەست بە باشتر دەکەم، سوپاسی دەکەم، ئیدی ئەو کریستیانۆ رۆناڵدۆیە، ئەو ئیلهامی منە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ