کوردێک بۆ مۆندیالی 2026 بانگهێشتکرا

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دێنیز ئونداڤ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دێنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ مۆندیالی 2026 بانگهێشتکرا و ئەستێرە کوردستانییەکە بەشداری لە مۆندیالدا دەکات.
 
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ یارییەکانی مۆندیال راگەیاند، ناوی دێنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کورد و یانەی شتوتگارت لە پێشەنگی ئەو ناوانە بوو کە بۆ هەڵبژاردەکە بانگهێشتکران بۆ ئەوەی لە مۆندیالدا نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکەن.
 
ئونداڤ لەم وەرزەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، یاریزانەکە لە کۆی 45 یاریی 25 گۆڵ و 14 ئەسیستی هەبوو، لە بوندێسلیگادا 19 گۆڵی تۆمارکرد و بووە گۆڵکاری دووەمی خولەکە.
 
ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی یاریزانەکە سەرنجی هەمووان رابکێشێت و بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بانگهێشت بکرێت.
 
دێنیز ئونداڤ، لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا 7 یارییکردووە، خاوەنی 4 گۆڵ و 1 ئەسیستە، دوایینجار بەدرێسی هەڵبژاردەکەوە لە کۆتایی مانگی 3 یارییکرد و بەرامبەر غانا گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە