رووداو-هەولێر
ئەمڕۆ بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بە شێوەیەکی فەرمی لە زۆربەی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا کرایەوە و ئیدی یانەکان وردە وردە دەکەونە جوڵە.
تاوەکو ئێستا ئەو یانانەی یاریزانی زۆر یان گواستووەتەوە و گرێبەستی باشیان کردووە، هیچ کام لەو یانە پڕ پارانەی ساڵانی رابردوونین کە بازاڕەکەیان قۆرخکردبوو.
هەواڵەکانی بازاری گواستنەوە لەمڕۆ شەمممە 1/7 بەمشێوەیەیە:-
- یانەی چێڵسی 127 ملیۆن پاوەندی لە فرۆشتنی یاریزاناندا بەدەستهێناوە و هیچ یاریزانێکیشی نەکڕیوە ، بەڵام پێدەچێ ئەمڕۆ ویلی کابایێرۆ بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەیەوە بکات.
- هەر لە هەواڵەکانی چێڵسیدا، لە چەند رۆژی داهاتوودا رۆدیگێری بەرگریکەری رۆما دەبێتە یاریزانی بلووز.
- یانەی ریال مەدرید لە لەگەڵ دانی سێبایۆسی باشترین یاریزانی یۆرۆی خوار 21 نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک و یاریزانەکەش رەتیکردەوە بێتە ریال مەدرید ، هەوڵەکان بۆ ئێمباپێ بەردەوامە و هەفتەی داهاتووش تیۆ هێرناندێز دەبێتە یاریزانی ئەو یانەیە.
- هەواڵەکانی مانچێستەر یونایتد باسی رۆیشتنی دیخیا دەکەن بۆ ریال مەدرید و مۆراتاش بە هاوڕێکانی گوتووە کە دەچێتە مانچێستەر یونایتد، ناینگۆلان و ئێریک دایەر لەگەڵ ماتیچدا یەکێکیان لەم هاوینەدا دێنە یونایتد.
- یوڤێنتوسی ئیتاڵی دووشەممەی داهاتوو لەگەڵ دانێلۆدا دەست بە گفتوگۆدەکەن، هەفتەی داهاتوو بێرناردسکی دەگاتە یوڤێنتوس، ماتیۆ دیشیلیۆ میلان جێدەهێڵێت و هەوڵی گەیشتن بە لافیکا سینیۆرا دەدات، لە کۆتاییشدا بلەیس ماتویدی یەکێكە لە ئامانجەکانی رەشوسپیەکان.
- ئینتەرمیلانیش لەسەر گواستنەوەی دیماریا سوورە و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی پاریسیان کردووە، رەتیشیان کردەوە دەستبەرداری پێریسیچ ببن، هەوڵیش بۆ گواستنەوەی راجا ناینگۆلان دەدەن.
- ئەی سی میلانیش کە 5 گرێبەستی کردووە، هێشتا لە مانەوەی دۆنارووما دڵنیا نییە، زۆر نزیکە لە گواستنەوەی هاکان چالهان ئۆغلۆ.
- هەواڵەکانی کەتەلۆنیاش لە گواستنەوەی پاولینیۆ بۆ بارسێلۆنا بێ ئومێد بوون چونکە یانەی گوانژۆ نایفرۆشێت، دانی سێبایۆسیش هاتووە رادارەکانی بارساوە، بلاوگرانا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤێراتی رانەگرتووە و بەردەوامە، لێمار و بێیرینیش لە گفتوگۆدان لەگەڵ بارسێلۆنا، بەڵام مەحرز و ئاندێر هێرێرا زۆر دوورن لەو یانەیەوە.
- خیسۆس ناڤاس ، ئیبراهیمۆڤیچ و جۆن تێری ئێستا یانەیان نییە و یانەکان هەوڵیان بۆ دەدەن، تێری لە ئاستۆن ڤێلا نزیکە، ناڤاس دەگەڕێتەوە بۆ سێڤییا و ئیبراهیمۆڤیچیش داهاتووی نادیارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ