رووداو – هەولێر
کەمێک پێش ئێستا سەفین کانەبی گەیشتە وڵاتی مەکدۆنیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی هەرێمەکانی ئەندام لە رێکخراوی کۆنیفا.
سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ماڵپەڕی یەکێتییەکەی راگەیاندووە، پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی وەک نوێنەری کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان گەیشتە مەکدۆنیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی دەستەی گشتی کۆنیفا کە قسە و گفتوگۆ دەکرێت بۆ دانانی پڕۆگرامی چالاکی و کارەکانی ساڵی ٢٠١٥ و دیاریکردنی کات و شوێنی پاڵەوانیەتیی داهاتووی کۆنیفا.
یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ماوەی ساڵێکە وەک ئەندامێکی ئەکتیڤ لەگەڵ رێکخراوی کۆنیفا کاردەکات، هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستانیش بەشداری لە نۆبەرەی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوە کرد، کە هاوینی رابردوو لە سوێد بەرێوەچوو.
کۆنیفا رێکخراوێکی وەرزشییە و بایەخ بە وەرزش و چالاکییە رۆشنبیرییەکانی ئەو نەتەوانە دەدات، کە تا ئێستا سەربەخۆنین و وڵاتی سەربەخۆی خۆیان نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ