رووداو - هەولێر
سەرۆکی یانەی گازی باکوور و پاسەوانێکی بەهۆی تەقەکردن، لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی بی ئێمەوە کوژرا.
پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند، لەکاتی چوونیان بۆ سەر کار لە کۆمپانیای گازی باکوور لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی بی ئێمەوە لە بازگەی 1ی حوزەیران تەقە لە محەممەد یونس، سەرۆکی یانەی گازی باکوور و پاسەوانێکی بەناوی شاهۆ عەبدولسەلام کوژران.
ئەفسەرێکی ئاسایش لە کەرکووک بە رووداوی گوت، ئەوانەی تەقەیانکردووە دەمامکداربوون، کوژرانی سەرۆکی یانەی گازی باکوور لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ یانەکەی لە یارییەکانی پاڵاوتنی خولی پلە یەکەکانی عێراق رووبەڕووی یانەی سەورە دەبوویەوە، بەڵام ئەگەری زۆر هەیە بەهۆی ئەو رووداوە یارییەکە نەگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ