گالەری

رووداو- هەولێر

لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێر، لە لایەن دەستەی رێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان کۆڤان حەسەن خەڵاتکرد.

دوای نمایشکردنی چالاکییەکانی لیژنەی پارالۆمپی کوردستان و کۆڤانی پاڵەوان، دیاری و رێزلێنان بەخشرایە زاهیر رەشید سەرۆکی لیژنەی پارالۆمپی و رەعد عەبدوڵڵای راهێنەر، دواتر خەڵات و رێزلێنان بەخشرایە کۆڤان حەسەن.

کۆڤان تاکە وەرزشوانە لە مێژووی عێراقدا میدالیای زێری لە ئۆڵۆمپیاد بەدەستهێناوە بۆ وەرزشوانانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، هەروەها ساڵی ٢٠٢٠ بەشداری لە یارییەکانی پارالۆمپیی تۆکیۆ دەکات.