یانەکانی قەرەداغ و شەقڵاوە پاڵەوانی کینگ بۆکسینگی کوردستانن

04-05-2013
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن بۆکسینگ
A+ A-


رووداو-محەمەد کارێزی

دوای کێبڕکێیەکی بەهێزی سێ رۆژەی ١٧ یانە، دەرەنگانی دوێنێ شەو یانەی قەرەداغ پشکی شێری پاڵەوانیەتی کینگ بۆکسینگی کوردستانی بردەوە.

یارییەکانی پاڵەوانیەتیەکە لە سلێمانی بەڕێوەچوو ئەنجامی کۆتایی بەمشێوەیە بوو :
یانەی قەرەداغ پلەی یەکەم ٣٠ خاڵ،یانەی شەقڵاوە پلەی دووەم ٢٩ خاڵ،یانەی خانەقین ٢٦ پلەی سێیەم ٢٦ خاڵ.

دوای پاڵەوانتیەکە عەدنان نوری سەرۆکی یەکێتی ناوەندی کینگ بۆکسینگی کوردستان بە رووداوی راگەیاند" ئەمساڵ یاریی و ئاستی یاریزانان زۆر بەرزتر بوو لە چاو ساڵانی پێشوو، لەبەرئەوەی هەست دەکەین یانەکان گرینگی دەدەن بە یارییەکە، هەروەها لە پرۆگرامی خۆمان داناوە کە زوو زوو خولی راهێنەری و ناوبژیوانی بۆ کادیرانمان بکەینەوە تا تەواو پێش بکەوین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە