یوڤێنتۆس چاوی لە فالکاوە

05-01-2015
بارزان سادق
نیشانەکردن فالکاو یوڤێنتۆس مۆناکۆ مانچێستەر یونایتد
A+ A-


یانەی یوڤێنتۆس هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ راکێشانی رادامێل فالکاو بۆ ریزەکانی خۆی، چونکە تائێستا یانەی مانچێستەر یونایتد بڕیاری کۆتایی نەداوە لەسەر واژووکردنی گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ فالکاودا.

لە هاوینی رابردوودا یانە ئیتاڵییەکە زۆر هەوڵیدا گرێبەست لەگەڵ فالکاو واژوو بکات، بەڵام بەهۆی گرانی نرخی یاریزانی نێودەوڵەتی کۆڵۆمبی فالکاو، یوڤێنتۆس نەیتوانی گرێبەستی لەگەڵدا واژوو بکات.

فالکاو ئێستا بەشێوەی خواستن یاری بۆ مانچێستەر یونایتد دەکات و یانەی مۆناکۆ ئامادەیە دەستبەرداری فالکاو ببێت، بەڵام بەمەرجێک نرخی
 گواستنەوەکەی لە 50  ملیۆن پاوەند کەمتر نەبێت، ئێستا مووچەی فالکاو لەگەڵ یونایتددا 300 هەزار پاوەندە بۆ هەر هەفتەیەک.
یونایتد چاوەڕێ دەکات تاکو تەواو لە ئاستی فالکاو دڵنیا دەبێت ئەوا گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵدا واژوو دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە