رووداو ـ هه‌ولێر
له به‌رنامه‌ی چرینگیتۆی تهلهڤزیۆنيی به‌نێوبانگدا، له كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا، راگه‌یاندنكاری به‌ناوبانگی كه‌ته‌لۆنی كریستۆبال سوریا، ده‌چێته نێو ستۆدیۆ و دیارییه‌كی سه‌یر به رۆژنامه‌نووسه مهدریدییهكانی میوانی به‌رنامه‌كه ده‌دات.
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌كه‌دا، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كه‌ته‌لۆنییه عه‌لاگه‌یه‌كی پڕ له نه‌عل ده‌باته ژووره‌وه و له‌نێو سه‌رسامی هه‌موو ئاماده‌بوواندا نه‌علێك به هه‌ر رۆژنامه‌نووسێكی مه‌دریدی ده‌دات و پێیانده‌ڵێت "ئه‌ی مه‌دریدییه‌كان ئه‌وه نه‌علێك بۆ هه‌ر یه‌كێكتان، بڕۆن له‌سه‌ر ده‌ریا خۆتان بشۆن، چونكه له دوای كلاسیكۆ پشووهكهتان زوو ده‌ستیپێكرد".
جۆسێپ پێدریۆلی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ش پێیده‌ڵێت "به‌مشێوه‌یه نابێت، سوریا، ئه‌مه سوودی نییه".
سوریا له وه‌ڵامدا پێیده‌ڵێت "بۆ سوودی نابێت؟ جۆسێپ.. ته‌نانه‌ت بۆ تۆش نه‌علێكی تایبه‌تم داناوه".
كريستوبال سوريا :
— El Chiringuito Arabic (@ChiringuitoArab) ٤ مارس ٢٠١٩
هيا أيُها المدريديون كل واحد منكم يأخذ شبّشبهُ لتسّتحموا على البحر ، بعد خسارة الكلاسيكو بدأت عطلتكم مُبكراً ..
جوسيب بيدريول : لا ينفع هذا يا سوريا ..
سوريا : لماذا لا ينفع .. حتى أنت يا جوسيب لك شبّشب خاص 😀 pic.twitter.com/RnTMcRfvEJ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ