زانکۆى هەڵەبجە فیستیڤاڵى ساڵانەى یاریگاى گۆڕەپان و مەیدان ئەنجام دەدات

05-05-2016
هەرێز جەمال
نیشانەکردن گۆڕەپان و مەیدان
A+ A-

رووداو -هه‌ڵه‌بجه‌ 

ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٦/٥/٩ زانکۆى هەڵەبجە لە درێژەى کار و چالاکیە وەرزشیەکانیدا هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى فیستیڤاڵى یەکەمى ساڵانەى گۆڕەپان و مەیدان بۆ کچان و کوڕانى زانکۆ لە یاریگاى نێودەوڵەتى هەڵەبجە.

 فیستیڤاڵه‌كه‌ بە بەشدارى (٧) تیم لە هەردوو بەشى پەروەردەى وەرزشی بنەڕەت و بەشى پەروەردەى وەرزش ده‌بێت  کاژمێر (١٠)ـی بەیانى دەست پێدەکات و بۆ ماوەى یه‌ك ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەند چالاکیەکی جۆراوجۆرى تێدا ئەنجام دەدرێت.

به‌ پێِى بڵاوكراوه‌ى رێكخه‌رانى  فیستیڤاڵ، ئەم چالاکیە بە مەبەستى بەرەو پێش بردنى زانکۆى هەڵەبجەیە لە ڕووى وەرزشیەوە بە تایبەت گۆڕەپان و مەیدان .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە