رووداو دیجیتاڵ
لە بۆداپێستی پایتەختی هەنگاریا، رکابەریی لە یارییە جیاوازەکانی گۆڕەپان و مەیدان بەردەوامە و چاکاری ریچاردسۆنی خانمە پاڵەوانی ئەمریکی لە پێشبڕکێی 100 مەتر راکردنی خانماندا سەرکەوتنی بۆ قۆناخی پێش کۆتایی 200 مەتری مسۆگەرکرد، دوای ئەوەی بە 20.17 چرکە ماوەی پێشبڕکێکەی بڕی، کە خێراترین کات بوو لە هەر حەوت پێشبڕکێی پاڵاوتنەکاندا.
لە پاڵاوتنەکاندا هیچ سوپرایزێکی گەورە نەبوو، هەروەها لە 800 مەتری خانمانیشدا.
رۆژی چوارشەممە رۆژێکی زۆر گەرم بوو لە پایتەختی هەنگاریا، ئەمەش بووە هۆی دواخستنی پاڵاوتنەکانی پێشبڕکێی 5 هەزار مەتری.
لە پاڵاوتنەکانی پێشبڕکێی 200 مەتری پیاواندا، زارنێل هیوزی بەریتانی خێراترین کاتی تۆمارکرد، کە 19.99 چرکە بوو.
کۆرتنی لیندسی ئەمریکی لە زوو دەرچوون رزگاری بوو، دوای دەستپێکردنێکی خراپ لە پاڵاوتنەکانی دووەم بۆ هەمان پێشبڕکێ 200 مەتری، پێش ئەوەی درک بە دۆخەکە بکات و جێگەی خۆی لە پاڵاوتنەکانی پێش کۆتاییدا بکاتەوە، دوای ئەوەی توانی بە زەحمەت پلەی دووەم بەدەستبهێنێت، کە پلەی یەکەم بەر دا ئۆزاوای ژاپۆمی کەوت.
لە پلەی گەرمی 32 پلەی سەدیدا، واین پێنۆکی جامایکی گەیشتە یاریی کۆتایی بازدانی درێژی پیاوان و دوای ئەوەی تونای مەودای 8.54 مەتر تۆماربکات، کە ریکۆردێکی جیهانی تۆمارکرد.
لینا مۆز سیرمای لاتیڤی پێشەنگی پاڵاوتنەکانی گرتووە لە فڕێدانی رم لەسەر ئاستی خانمان، کە رکابەرییەکی تووند لەنێوان خۆی و کێلسی لی باربەری ئوسترالی و هەڵگری نازناوەکەدا دەبێت.
هەروەها مۆندۆ دوپلانتیسی سوێدی خاوەنی ریکۆردی جیهانی لە پێشبڕکێی خۆهەڵدان بە دارتیرە لەسەر ئاستی پیاوان، سەرکەوتنی بۆ قۆناخی کۆتایی بەدەستهێنا و بەرزیی 5.75 مەتری تۆمارکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ