ڤیدیۆ؛ ئەستێرەکان و چەند یانەیەکی گەورە رەمەزان پیرۆز دەکەن

06-05-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رەمەزان
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەستێرەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا، لەرێگەی پەیامی جیاوازەوە هاتنی مانگی رەمەزان پیرۆز دەکەن.

یانەی پاریس سانجێرمان پەیامێکی ڤیدیۆیی لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی لە توویتەر بڵاوکردووەتەوە، لە ڤیدیۆیەکەدا هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ و نەیمار داسیلڤا، لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکەی یانەکە دەردەکەون و پەیامی پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزان بۆ هاندەرەکانیان دەنێرن.



لەلایەن خۆیەوە یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی، لە توویتێکدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزان، لە هەموو هاندەرە موسڵمانەکانی پیرۆزدەکات.



یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە توویتێکدا لەبارەی هاتنی مانگی رەمەزان نووسیوویەتی، هاتنی رەمەزان لە هەموو هاندەرانمان لە جیهان پیرۆز دەکەین.



یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان، بە زمانی عەرەبی نووسیوویەتی، هاتنی مانگی رەمەزان لە هەموو هەوادارە بەڕێزەکانم پیرۆزدەکەین و هەموو ساڵێک بەخۆشی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە