ماڵپەڕی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان هاككرا

06-06-2015
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان
A+ A-

رووداو – هەولێر

سەرچاوەیەك لە راگەیاندنی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرایكرد، سایتی یەكێتییەكە هاككراوە و پۆستی عەرەبی و رەگەزپەرستانە و دژ بە كوردستانی تێدا دانراوە.

سەرچاوەكەی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوێنێ ئێوارە ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان لەلایەن هاككەرە عەرەبەكانەوە هاككراوە، كە پێدەچێت لە بەغداوە ئەم كارە كرابێت.

گوتیشی: "لەگەڵ هاككردنەكەدا چەند پۆستێكیان لەسەر ماڵپەڕەكە دانابوو، كە تێیدا نووسراوبوو "چونكە ئێوە گاڵتەتان بە ئاڵا و هەڵبژاردەی عێراق كرد لە یارییەكەی زاخۆ وعێراقدا، بۆیە ئێمەش ماڵپەڕەكەتان هاك دەكەین.

سەرچاوەكەی راگەیاندنی یەكێتیی تۆپ یپێ گوتی: توانیمان بگەڕێینەوە نێو ئادمینی ماڵپەڕەكە و پۆستەكانی ئەوان لابدەین و ئێستا ماڵپەڕەكە لەژێر كۆنتڕۆڵی خۆماندایە و كاری تێدادەكەین بۆ چاككردنەوەی.

ئاماژەی بەوەشدا" بەداخەوە یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان هیچ پەیوەندییەكی بە هەڵسوكەوتی جەماوەری وەرزشی نییە لە یاریگەی زاخۆ، بەڵام دیارە ئەوان دەمێكە ئامانجیانە زیان بە وەرزشی كوردستان بگەیەنن، بە تایبەتی لەوكاتەوەی كە یەكێتیی تۆپی پێ هەوڵی ئەوەدەدات پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ فیفا هەبێت و مافێك بەدەست بهێنێت بۆ وەرزشی كوردستان.
ئەو سەرچاوە دواجار ئاماژەی بەوەدا كە لە چەند كاژێری داهاتوودا ماڵپەڕەكە دەكەوێتەوەكار.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە