رووداو - هەولێر
لە خولی ئەرژەنتیندا، یانەی بۆكاجونیۆرز بە ئەنجامی 3-0 گۆڵ لە یانەی گۆدۆی كروزی بردەوە.
بۆكاجۆنیۆرز لە دوا گەڕی خولی تۆرنیۆ لە یاریگەی لا بۆمبۆنێرا پێشوازیی لە گۆدۆی كرد و دووبارە چانسەكانی خۆی زیندوو كردەوە.
سەرەڕای دۆڕانەكەی گۆدۆی بەجیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ یانەی كۆڵۆنی پێشەنگی خولەكە دێت، كەچی بۆكا بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لەپلەی چواردەمدا دێت.
لە سەرەتای یارییەكەدا بۆكا لە رێگەی لێدانێكی سزا گۆڵی یەكەمی لە رێگەی خوان رۆمان ریكێلمی تۆماركرد و گۆڵی دووەمیش لەرێگەی خوان مارتینێزەوە تۆماركرا.
جارێكی دیكە لە خولەكی 82دا لەرێگەی لێدانی سزاوە گۆڵێكی دیكەی تۆماركرد و ئەمجارە سێباستیان مۆیانۆ گۆڵی سێیەمی بۆكای تۆماركرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ