ماركۆس راشفۆردی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئارسناڵ له پریمه‌رلیگ 2 گۆڵی تۆماركرد.
به‌مه‌ش بووه یه‌كێك له بچووكترین ئه‌و هێرشبه‌رانه‌ی له مێژووی پریمه‌رلیگدا، له‌و خوله‌دا گۆڵیان تۆماركردووه.
هه‌تا لێره ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسوڕمان بوو، ئه‌وه‌بوو كه دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه راشفۆرد رازی نه‌بوو هیچ لێدوانێك بۆ رۆژنامه‌نووسان بدات، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له وانه‌ى كیمیا كاتی نییه.
دواتر له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه نامهباران كرا، راشفۆرد به تویتێك له تویته‌ر وه‌ڵامیانی دایه‌وه و نووسی "هه‌موو ده‌پرسن تاقیكردنه‌وه‌ی كیمیام چۆن بوو، پێیان ده‌ڵێم زۆر قورس بوو، زۆر نیگه‌ران بووم، ئه‌وه‌م به‌سه‌ر نه‌هات كه بۆ یه‌كه‌مجار یارییم كرد، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی گۆڵیشم تۆماركرد، بۆیه قسه‌م نه‌كرد".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ