لەسەر شەڕ و ئاژاوەی یارییەکەیان بەرامبەر هەندرێن یانەی برایەتی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

09-02-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی برایەتی
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی برایەتی، لەسەر رووداوەکانی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی هەندرێن لە خولی یانە نایابەکانی کوردستان لە گەڕی پازدە، پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

برایەتی لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی لە فەیسبووک پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە، دژایەتی خۆی بۆ هەموو جۆرە شەر و ئاژاوەیەک لە یاریگەکان دووپاتدەکاتەوە.

دەقی پەیامەکەی یانەی برایەتی


بۆ جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی كوردستان

دوای ئه‌و ڕووداوه‌ نه‌خوازراوه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 7-2-2019 له‌ یاریگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ندرێن ڕوویدا له‌ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی (هه‌ندرێن و برایه‌تی).

ئێمه‌ وه‌كو جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری و ڕاهێنه‌ر و یاریزانان دژی ئه‌م جۆره‌ ڕووداوانه‌ین و وه‌ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ش دووره‌ له‌ گیانی وه‌رزشی، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند خوله‌كێك به‌رله‌وه‌ی یارییه‌كه‌ كۆتایی پێ بێت، ئه‌و توندوتیژیه‌ی به‌رامبه‌ر ناوبژیوان كرا، كه‌ جێگری سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی له‌ په‌یژه‌كانی یاریگه‌ دانیشتبوون، بووه‌ هۆكارێك ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ ڕێڕه‌وی ئاسایی خۆی ون بكا، چونكه‌ یاریگه‌ یاریگای یانه‌ی هه‌ندرێن بوو، له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ كۆنتڕۆڵی یاریگه‌ له‌ده‌ستێ ئێمه‌ نه‌بوو، بۆیه‌ ئێمه‌ دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌ دژی ئه‌و رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌ین و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و پاڵپشتی ڕێكاری پێویست ده‌كه‌ین بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ رووداوانه‌.

یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی خواستی به‌ژداریكردنی له‌ خوله‌كانی كوردستان په‌یامی ئاشتی و برایه‌تیه‌.

یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی

2019-2-9

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە