پامێلا ئاندێرسۆن، رەتیکردەوە ژیانی هاوژینی لەگەڵ عادل رامی یاریزانی یانەی مارسیلیای فەرەنسی خۆشەویستی پێکبهێنێت.
بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەکانی فەرەنسا، عادل رامی داوای لە پامێلای خۆشەویستی کردووە ژیانی هاوژینی لەگەڵ پێک بهێنێت، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە.
هەر لە هەواڵەکەدا دەڵێت" پامێلا نەک داوای یاریزانەکەی رەتکردووەتەوە بەڵکو ئەو ماڵەشی جێهیشتووە کە تێیدا دەژیان، دوای جێهێشتنی ماڵەکە پامێلا تاوەکو ئێستا لە فەرەنسا ماوەتەوە نایەوێت بگەڕێتەوە لای رامی".
بە پێی سەرچاوەکانی فەرەنسا، پامێلا بەهۆی دوو منداڵی یاریزانە 32 ساڵییەکەوە داواکەی رەتکردووەتەوە بۆ ئەوەی یاریزانەکەی مارسیلیا کاتی زیاتربە منداڵەکانی ببەخشێت.
پامێلا ئاندێرسۆن یەکێکە لە پۆرن ستارە بەناوبانگەکان و خاونی چەندین فیلمی وروژێنەرە
رۆژان عەبدلرەحمان09-09-2018
بابەتی پەیوەندیدار

هەواڵە ناوخۆییەکان13-06-2026
باوکی منداڵە ونبووەکەی بناری قەندیل: بکوژ بە سزای خۆی دەگەیێنین

ئابووری12-06-2026
دەتوانی چی بە یەک تریلیۆن دۆلارەکەی ئیلۆن مەسک بکەی؟

پێشنیازەکان
