فلۆرێنتینۆ پێرێز لە هاویندا بۆمبێکی گەورە دەتەقێنێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن فلۆرێنتینۆ پێرێز زینەدین زیدان
A+ A-
رووداو - دیجیتاڵ

 

پێشبینی روودانی بوومەلەرزەیەک لە بێرنابیۆ دەکرێت و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید چاوی لە گەڕاندنەوەی زینەدین زیدانی ئەفسانەی فەرەنسییە بۆ جاری سێیەم بۆ راهێنەرایەتی یانەی شاهانە، و یۆرگن کڵۆپی راهێنەری ئەڵمانیش بەربژێرە.
 
داهاتووی ئەلڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ئێستای یانەی ریال مەدرید تەم و مژاوییە  و میدیاكانی ئیسپانیاش باس لە گۆڕانكاریی گەورە لەسەر كورسیی نێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەكەن.
 
بەهۆی ناجێگیریی ئەنجامەکانی مێرێنگی و پاشەکشەی یانەکە بۆ پلەی دووەمی ریزبەندیی لالیگا لە دوای بارسێلۆنای رکابەری، گومانەکان لەسەر بەردەوامبوونی ئاربێلوا زیاتر بوون، کە لە مانگی یەکی رابردوو وەک جێگرەوەی چابی ئەلۆنسۆ دەستبەکاربوو.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا، کارگێڕیی ریال مەدرید گرنگی بە تواناكانی یۆرگن کڵۆپ دەدات، کە ئێستا سەرپەرشتیاری کەرتی تۆپی پێی گرووپی  رێد بووڵ دەکات. کڵۆپ لە هاوینی 2024ـەوە دوای جێهێشتنی لیڤەرپوول لە كاری راهێنان دوورکەوتووەتەوە، بەڵام پڕۆژەکەی مەدرید لەوانەیە بیگەڕێنێتەوە نێو یاریگەکان.
 
جگە لە کڵۆپ، ناوی چەند راهێنەرێکی دیکەش بە یانە شاهانەکەوە بەستراوەتەوە، لەوانە ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری میلان و ئۆنای ئێمری راهێنەری یانەی ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزی.
 
لە لایەکی دیکەوە، تۆڕی ESPNـی جیهانی ئاشکرایکردووە، خەونی گەورەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، گەڕانەوەی زینەدین زیدانی ئەفسانەی یانەکەیە بۆ سەر کورسیی راهێنەرایەتی.
 
زیدان کە لە دوو ماوەی جیاوازدا 2014-2016 و 2019-2021 مێژوویەکی زێڕینی بۆ مەدرید نووسییەوە، ئێستا بژاردەی یەکەمی پێرێزە، بەڵام ئاستەنگێکی گەورە لەبەردەم ئەم خواستەدا هەیە؛ ئەویش ئارەزووی زیدانە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا دوای مۆندیالی 2026، لە ئەگەری ڕریشتنی دیدێ دیشامپ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لالیگا - سیستمی ئۆتۆماتیکی ئۆفساید

لالیگا سیستمی ئۆتۆماتیکیی ئۆفساید کارا دەکات

لالیگا ئامادەکاری بۆ شۆڕشێکی تەکنەلۆژیی گەورە دەکات و بڕیارە سیستمی ئۆتۆماتیکیی ئۆفساید بۆ یەکەمجار بەکاربهێنێت