جۆکۆڤیچ و فاڤرینکا یاری کۆتایی رۆڵاند گارۆس دووبارەدەکەنەوە

10-09-2016
ڕێبوار محه‌مه‌د
 رۆڵاند گارۆس
رۆڵاند گارۆس
نیشانەکردن رۆڵاند گارۆس
A+ A-

نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و پێشەنگی تێنسزانانی جیهان گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە و لەسەر ئاستی دووانەی تێکەڵیش هەریەکە لۆرا سیگمۆند و میت پاڤیچ نازناوی پاڵەوانیەتییەکەیان بەدەستهێنا.

دووانە سەرکەوتووەکەی یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە کە پێکهاتوون لە ماتی پاڤیچی کرواتی و لۆرا سیگمۆندی ئەڵمانی لە دووانەی ئەمریکی کۆک فانینگ و راجیف رامیان بردەوە کە لە ریزبەندی دووانەی پاڵەوانیەتییەکەدا پلەی هەشتەمیان بەدەستەوەیە.

دووانە کرواتی ئەڵمانییەکە کە یەکەم ساڵیانە پێکەوە یاریدەکەن، نازناوەکەیان بردەوە بەبێ ئەوەی هیچ کۆمەڵەیەک بدۆڕێنن.

لەسەر ئاستی تاکی کوڕان، نۆڤاک جۆکۆڤیچ هەنگاوێکی دیکەی بڕی بۆ پارێزگاری لە نازناوەکەی پاش بردنەوە لە گایل مۆنفیسی فەرەنسی.

تێنسزانە سڕبییەکە پێشتر 12 جار بەرامبەر هاوتا فەرەنسییەکەی یاری کردبوو و لە هەموویاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو.

جۆکۆ بەهێزەوە دەستی بە یاریکرد و یەکەم پێنج گێمی کۆمەڵەی یەکەمی بردەوە و لە کۆتاییدا کۆمەڵەکەی لە قازانخی خۆی شەش سێ کۆتایی پێهێنا و لە کۆمەڵەی دووەمیشدا تەنیا دوو گێمی دۆڕاند بەڵام لە کۆمەڵەی سێیەمدا گەرمای کاتی یارییەکە کاریگەریی لەسەر ئاستی پێشەنگی جیهان هەبوو و دووچاری دۆڕان بوو بە شەش سێ.

کۆمەڵەی چوارەم کۆمەڵەی یەکلاکەرەوەی ئەنجامی یارییەکە بوو بۆ جۆکۆڤیچ کە توانی سەرکەوتنی تێدا بەدەست بهێنێت بە شەش دوو.

جۆکۆ هەوڵدەدات بۆ سێیەمجار لە ژیانی خۆیدا نازناوی ئەم پاڵەوانیەتییە بباتەوە کاتێک لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر ستانیسلاس فاڤرینکا یاریدەکات.

فاڤرینکا لای خۆیەوە لە کی نیشیکۆری ژاپۆنی بردەوە بە سێ کۆمەڵەی بەرامبەر کۆمەڵەیەک و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە.

پێشتر فاڤیرنکا سێجار لە نیشیکۆری بردبووەوە لە کۆی 5 یاری نێوانیان و لەم یارییەدا کە سێ کاژێری خایاند سەرکەوتنی بەسەر رکابەرەکەیدا دووپاتکردەوە.

ئەنجامی کۆمەڵەکانی یارییەکە چوار شەش، حەوت پێنج، شەش چوار و شەش دوو بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە