رووداو – هه‌ولێر
پۆل پۆگبا یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا واز له خه‌ونی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین دێنێت بۆ ساڵی 2018.
پۆگبا له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت: "ئه‌مساڵ خۆم وانابینم شایسته‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆربم، به‌ڵكو پێموایه هه‌ریه‌كه له كیلیان ئیمباپێ، ئانتوان گریزمان، یان رافائێل ڤاران یاخود نگۆلۆ كانتێ له من زیاتر شایسته‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌ن.
گوتیشی: "دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی جیهانی، هه‌ستده‌كه‌م ده‌ستم گه‌یاندووه‌ته ئاسمان، به‌ڵام هێشتا برسیی نازناوم، هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی جامی یۆرۆ، خولی ئینگلته‌را و چامپیۆنزلیگ ده‌ده‌م، ئه‌وكات ده‌بمه باشترین یاریزانی تۆپی پێ و مێژووی خۆم ده‌نووسمه‌وه.
پۆگبا كه ئه‌م وه‌رزه كێشه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ مۆرینیۆی راهێنه‌ریدا هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: حه‌زده‌كه‌م گۆڵی زیاتر تۆماربكه‌م، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌م كاره زه‌حمه‌ت بێت، ئه‌مه‌ش به هۆی سروشتی ئه‌و ناوه‌نده‌ی یاریی لێده‌كه‌م له تیپه‌كه‌مدا، كه واپێویست ده‌كات زیاتر را بكه‌م و تۆپ له ركابه‌ره‌كان وه‌ربگرم، هه‌روه‌ها چۆن نگۆلۆ كانتێ و بله‌یز ماتوێدی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
پۆگبای یاریزانی پێشووی یوڤێنتوس، به هیوای ئه‌وه‌یه یاریزانێكی فه‌ره‌نسی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر بباته‌وه.
پۆگبا ناوی له ریزی ئه‌و 30 یاریزانه‌یه، كه ئه‌م وه‌رزه به‌ربژێرن بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر.
رۆژی 3ی 12ی 2018 له پاریس براوه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری ئه‌مساڵ ئاشكراده‌كرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ