سلێمانى هه‌رێز جه‌مال
بریاره ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو له چوارچێوه‌ى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى عێراق تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سلێمانى میواندارى یانه‌ى مینا بكات .
باسم قاسم ڕاهێنه‌رى سلێمانى تایبه‌ت به ( رووداو) ى گوت ، كاریگه‌رى بردنه‌وه‌كه‌ى سناعه بۆته هه‌ستانه‌وه‌یه‌ك بۆ یاریزانه‌كانى بۆ ئه‌م یارییه‌ش به گزرو تینێكى به‌رزه‌وه یاریده‌كه‌ن چونكه وه‌ك خۆى گوتى مینا شه‌رى چوار ریزبه‌ندى پێشه‌وه ده‌كات .
باسم گوتیشى بۆ یارییه‌كه ، هۆزان ئازاد‌و فه‌رحان شكور ئاماده ده‌بن كه له ئێستادا له گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌شدارى جامى جیهانى لاوان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك مه‌حمود ئامنه‌ى سوریش په‌یوه‌ندى به تیپه‌كه‌وه كردۆته‌وه .
یارییه‌كه‌ش شه‌وى سێشه‌ممه له كاژێر 30-9 به كاتى هه‌ولێر له سه‌ریاریگاى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ