وەرزی نوێی خولی فەرەنسا دەستپێدەکاتەوە

12-08-2016
هێژا دڵشاد
نیشانەکردن خولی فەرەنسا
A+ A-

رووداو -هه‌ولێر 

وەرزی نوێی خولی فەرەنسا لە پاش هاوینێکی پڕ لە جموجوڵی پاریس سانجێرمانی پاڵەوان و بێدەنگییەکی رێژەیی ئەواندیکەدا دەستپێدەکاتەوە.
 
یارییەکانی وەرزی نوێی خولی فەرەنسا بە بەریەک کەوتنی باستیا و پاریس سانجێرمان دەستپێدەکەن و یانە پاریسییەکە لە یەکەم دەرکەوتنی لە وەرزی نوێی خولەکەدا، پێویستی بە نمایشی توانا و پێشاندانی لێهاتوویی خۆی هەیە.

پی ئێس جی کە هەفتەیەکە لەمەوپێش نازناوی جامی سوپەری فەرەنسای بەدەستهێنا، یەکەم یاری لە خولەکەدا لە ژێر سەرپەرشتی ئۆنا ئێمری راهێنەری ئیسپانیدا ئەنجامدەدات و ئامانجی سەرەکیش، بێگومان هێشتنەوەی باڵادەستییە بەسەر نازناوە ناوخۆییەکانی فەرەنسادا.

گەرچی باستیای رکابەری پاریس سانجێرمان لە یاری یەکەمدا لە یانە ناوەندەکانی خولەکەیە، بەڵام یاری یەکەم بۆ ئێمرێ گرنگ دەبێت تا پێشانی بدات پێکهاتە و شێوازێکی نوێ پێشکەشی هاندەرەکانی دەکات.

پاریس بازاڕێكی باشی لە هاوینی ئەمساڵدا کرد و چەندین یاریزان و ئەستێرەی نوێی خستە پاڵ ئەستێرەکانی خۆی کە پاش چوار وەرز بۆ یەکەمجار یارینەکردنی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە پێکهاتەکەیاندا بەخۆوە دەبینن.

لە یەکەم شەوی دەستپێکردنی خولەکەدا، مۆناکۆ لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر گوینگام یاریدەکات، لە کاتێکدا یارییەکانی خولەکە رۆژانی شەممە و یەکشەممەش درێژەیان دەبێت و چەندین رووبەڕووبوونەوەی جیاواز بەخۆوە دەبینن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە