یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان هەڕەشە لە یانە نایابەكان دەكات

15-10-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان
A+ A-

یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان رایگەیاند رۆژی 20ی ئەم مانگە دواكاتە بۆ یانەكانی كوردستان بۆ پێشكەشكردنی لیستی ناوی یاریزانانیان و پێداویستییەكانی دروستكردنی ناسنامەی یاریزانان و هەر یانەیەك دوابكەوێت سزادەدرێت.

سكرتێری یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان سەلام حوسێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: " داوا لە یانەكانی خولی نایابی كوردستان دەكەین، تا رۆژی 20ی ئەم مانگە، لیستی ناوی یاریزانانیان، كە بە كشوفات ناسراوە، هەروەها پێداویستییەكانی دروستكردنی ناسنامە بۆ یاریزانان و ستافی مەشق بگەیننە یەكێتیی تۆپی پێ".

هەروەها گوتی: "رۆژی 20ی ئەم مانگە دوامۆڵەتە و هەر یانەیەك دوابكەوێت و لە كاتی دیاریكراودا لیستی یاریزانان و پێداویستییەكان نەگەیەنێتە بارەگەی یەكێتیی تۆپی پێ، دووچاری سزا دەبێتەوە.

بڕیارە 30ی ئەم مانگە وەرزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، وەرزی 2014-2015 دەستپێبكات و 14 یانە بەشداریی تێدادەكەن.

لە خولەكانی كوردستان هەر یاریزان و راهێنەرێك، ناسنامەی تایبەت بە خۆی هەیە، كە لە لایەن یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بۆی دروستدەكرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە