رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ دوایین گەڕی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت و یانەی پاڵەوانی خولەکە بە فەرمی دیاریدەکرێت.
سەرجەم یارییەکان کاژێر 20:30 بە کاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت، گرنگترین یاری ئەم گەڕە لە نیووان ئەیاکس و دی گراڤشاپ دەبێت.
ئەیاکس بە شێوەیەکی نافەرمی نازناوی خولەکەی بەدەستهێناوە و تەنیا ئەنجام یارییەکانی ئەم گەڕە ماوە بۆ ئەوەی نازناوەکە بەرزبکاتەوە.
ئەیاکس پێشەنگە 83 خاڵی هەیە و سێ خاڵ لە یانەی ئایندهۆڤنی دووەم دوورە، دی گراڤشاپیش لە پلەی 17یە و 29 خاڵی هەیە مەترسی دابەزینیشی بۆ خولی پلە یەکی هۆڵەندا لەسەرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ