رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕی 26ـی خولی تۆپی پێی هۆڵەندا، یانەی ئایندهۆڤن بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی میوانداریی ئار سی والڤیکی بردەوە.
ئەم سەرکەوتنە دوای هەفتەیەکی سەخت دێت بۆ تیپەکەی پیتەر بۆس، کە لە هەردوو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و جامی هۆڵەندا دوورخرایەوە، هاوکات جیاوازییەکەی بەرامبەر ئەیاکسی پێشەنگ کەمکردەوە کە 9 هەفتەی لە خولەکە ماوە، هەرچەندە ئەیاکس یەک یاری کەمتری ئەنجامداوە و ئەمڕۆ رووبەڕووی یانەی ئەلکمار دەبێتەوە.
لە خولەکی چوارەمی یارییەکەدا ئایندهۆڤن لە رێگەی ئیڤان پێریسیچی کرواتییەوە پێشکەوتنی بەدەستهێنا، پێش ئەوەی لە خولەکی 39 نوح لانگ گۆڵی دووەم تۆماربکات، دواتر لوک دی یۆنگ هێرشبەری قاڵ لە خولەکی هەشتەمی گێمی دووەمدا گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.
ئەمە یانزدەمین سەرکەوتنی لەسەریەک بوو لە یارییەکانی بەرامبەر والڤیک کە بە 17 خاڵ لە پلەی حەڤدەیەمدا مایەوە و پلەی پێش کۆتایی ریزبەندی گرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ