لە شاری سلێمانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدان لەسەر ئاستی تیپەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر ئاستی کوڕان و کچان پلەی یەکەم و پشکی شێری خەڵاتەکانی بەرکەوت.
ئەم پاڵەوانێتییە سێ ساڵە نەکراوە، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانی بوو کە جگە لە یاریزانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و سیروانی نوێ، زۆربەی یاریزانەکانی دیکەی یانەکان یاریزانی وەرزشی گۆڕەپان و مەیدان نەبوون و لە یارییە وەرزشییەکانی دیکەوە هاتبوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ