1500 کەس لە نێو بەفراودا مەلەوانی دەکەن

18-03-2018
سه‌نگه‌ر ستار
.
.
نیشانەکردن مەلەوانی
A+ A-

رووداو - هەولێر

 

لە کەشو هەوایەکی زۆر سارد و لەژێر پلەی گەرمای ژێر سفردا، 1500 ژن و پیاو لە 35 وڵاتی جیاجیا بەشدارییان کرد لە پاڵەوانێتی مەلەوانی زستانە کە رکابەرییەکانی لە تالینی پایتەختی ئیستۆنیا بەڕێوەچوون و بەشداربووان لە نێو ئاوێکی زۆر سارددا رکابەری دەکەن.

لە کەناراوێکی ئاوی تالینی پایتەختی ئیستۆنیا لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەوروپا لەسەر دەریای بالتیک.


 1500 کچ و کوڕ ئامادەن بۆ بەشداری کردن لە رکابەری مەلەوانی زستانەی 2018.

لەژێر کەش و هەوای زۆر سارد کە پلەکانی گەرما لە ژێرەوەی سفردان، لەنێو ئاوێکی زۆر ساردا رکابەری دەکەن.

رکابەرییەکانی مەلەوانیەکە سێ جۆربوون، 25 مەتری، ئەوەی دیکەیان سنگەمەلە بۆ 50 مەتر و دواهەمینیشیان مەلەوانی ئازاد.

مەلەوانەکان لە 35 وڵاتی جیاجیاوە بەشداربوون، کە زۆربەیان لە ئوسترالیا، بەرازیل، ئەرجەنتین، ئەمریکا و وڵاتانی ئەسکەندەناڤیاوە هاتبوون.
 
رکابەرەکان چوونە نێو ئاوە ساردەکەو لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان رکابەرییەکان تووند بوون.
بەشداربووانی وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا لەسەر هەردوو ئاستەکە یەکەم بوون.
 
بەتەمەنترین بەشداربوو تەمەنی 93 ساڵ بوو و بچووکترینیشیان منداڵیکی تەمەن 10 ساڵان بوو.

لە دەرەوەی مەلەوانگەکە کە هەمووی بە بەفرو و شەختە داپۆشرابوو، گەرماوی جاکۆزی ئامادەکرابوون و بەشداربووان دوای هاتنە دەرەوەیان راستەوخۆ دەچوونە نێو گەرماوەکە.

ئەوەی سەیریش بوو ئەوەبوو، کەسێک ئۆتمبێلێکی کۆنەی هێنابوو، کردبوویە ساونای هەڵمی و بەشدار بووان دوای مەلەوانییەکە رکابەرییان دەکرد خۆیان بخەنە ناویەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە