پێرێز دەیەوێت بە گرێبەستێک گواستنەوەی هاوینی داهاتوو بهەژێنێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فلۆرێنتینۆ پێرێز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ جێبەجێکردنی پلانێکی گەورە و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوو، ئەستێرەیەکی دیار و نێوداری تۆپی پێی ئەورووپا بباتە ریزەکانی.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا، بە گرنگییەوە باس لە گرنگیدانی ریال مەدرید بە تواناکانی میشێل ئۆلیسێ، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن دەکەن، لەکاتێکدا یانەی شاهانە دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.
 
رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، هەواڵەکەی بە دەنگۆیەکی شێتانە ناوبردووە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، یانەی ریال مەدرید ئامادەیە 160 ملیۆن یۆرۆ لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بداتە یانەی بایرن میونشن.
 
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید زۆر سەرسامە بە تواناکانی ئەو یاریزانە، بەتایبەت دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی پێشکێشی دەکات.
 
سەرچاوەکان دەڵێن، پێرێز بە ئەنجامدانی گرێبەستێکی لەمشێوەیە و بەم نرخە زۆرە دەیەوێت سەرنجەکان لەسەر دۆخی ناجێگیری ئەم وەرزەی یانەکەی لابدات و بە گواستنەوەی ئۆلیسێ تیپەکەی بەهێزتر بکات.
 
میشێل ئۆلیسێ، تەمەنی 24 ساڵە، یاریزانەکە لە 38 یارییدا 15 گۆڵی کردووە و 27 ئاسیستی هەیە، یاریزانەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ باڤارییەکان لە 2029 کۆتایی دێت و نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 130 ملیۆن یۆرۆ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە