رووداو -سلێمانى
بریاره له رۆژانى داهاتوو به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى په‌خشى تۆڕى PBS ـى وه‌رزشى له وڵاتى میسر ده‌ستپێبكات كه چه‌ند كه‌ناڵێك له خۆده‌گرێت و ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ى تۆڕى بین سپۆرتى قه‌ته‌رى كه له چه‌ند وڵاتێك به‌كارهێنانى ئه‌و ئامێره قه‌ده‌خه كراوه .
موفلیح هه‌فتا، به‌رپرسى شارى راگه‌یاندنى سعودیه ئاشكرایكردووه، له لایه‌ن چه‌ند گه‌وره سه‌رمایه‌دارێكى سعودی بریارى دامه‌زراندنى ئه‌و تۆڕه‌یان داوه‌و له 26ـى ره‌مه‌زانیش به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى فرێكوێنسى كه‌ناڵه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن و له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ى ئه‌وروپاشه‌وه به پێنج كه‌ناڵ سه‌رجه‌م یارییه‌كان په‌خش ده‌كه‌ن .
موفلیح گوتوشێتى، په‌خشى تۆڕه‌كه له سه‌ره‌تاوه له مانگى ده‌ستكردى عه‌ره‌بسات ده‌بێت و بنكه‌ى سه‌ره‌كى كاره‌كانیش له وڵاـى میسر ده‌بێت .
دوای پچڕانی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ سعودیە، ئیمارات، میسر و بەحرەین، کەناڵی بین سپۆرت زیانێکی زۆری بەرکەوتوو و بەشێکی زۆری کۆمێنتار و شرۆڤەکارانی کەناڵەکە وازیان لە کارەکانیان هێنا و بەشێکیشیان گرێبەستەکانیان هەڵوەشێندرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ