رووداو – ههولێر
راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەهۆی پێنەدانی مووچەکەی سکاڵای دژ بە ئێران تۆمارکرد.
پارێزەری کارلۆس کیرۆش، راهێنەری پۆرتوگالی رایگەیاند، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ئامادە نەبووە پارەی ئەو راهێنەرە بدات، بۆیە ناچاربوونە لە فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ، فیفا، سکاڵا دژ بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران تۆمار بکەن.
فیدراسیۆنی ئێران مووچەی شەش مانگی کۆتایی بە کیرۆش نەداوە.
پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران رایگەیاندبوو، داوایان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا کردووە، لە پارەی خەڵاتی ئێران لە جامی ئاسیا قەرزەکەی کیرۆش بدانهوه.
كارلۆس کیرۆش لە مانگی نیسانی 2011 تاوەکو کۆتاییەکانی مانگی کانوونی دووەمی 2019 راهێنەری هەڵبژاردەی ئێران بوو و لە 80 یاریدا سەرپەرشتی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتەی کردووە، لەو ماوەدا ئێران تەنیا لە 8 یاریدا دۆڕاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ