یانەی نیس بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و حەماس یاریزانێکی سڕکرد

18-10-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یوسف عەتاڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی یانەی نیسی فەرەنسی، بڕیاریاندا بە راگرتنی یاریزانی جەزائیری یوسف عەتاڵ بەشێوەیەکی کاتی، تاوەکو بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدەن.
 
میدیاکانی فەرەنسا، ئاشکرایانکردووە کە هۆکاری ئەم سزادانەی عەتاڵ لەلایەن یانەکەیەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یاریزانەکە لە سۆشیاڵ میدیا پۆستێکی کرد دەربارەی ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس. 
 
سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە بەخێرایی پۆستەکەی سڕییەوە و داوای لێبوردنی کرد، بەڵام یانەکە رایگەیاند، بەهۆی پۆستەکەوە، دەستبەجێ بڕیاریاندا بە گرتنەبەری رێوشوێنی خۆیان پێش ئەوەی هەر بڕیارێکی دیکە بدرێت لەلایەن دەسەڵاتدارانی وەرزشی و یاسایی. 
 
رۆژی دووشەممە داواکاریی گشتی فەرەنسا دەستیکرد بە لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی سەبارەت بە عەتاڵ دەربارەی "جواننیشاندانی تیرۆر".  کە فەرەنسییەکان بەو شێوەیە ناوی دەبەن.
 
یانەکانی فەرەنسا هۆشدارییان داوەتە سەرجەم یاریزانەکانیان، کە خۆیان لەو پرسە بەدووربگرن و رێگەیان نادرێت گوزارشت لە هەستەکانیان بکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە