رووداو - هەولێر
یانەی برایەتی شاری هەولێر بەفەرمی بڕیارییدا بەشداری لە رکابەرییەکانی خولی یانە نایابەکانی کوردستان نەکات.
برایەتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا کشانەوەی خۆی لە خولەکەدا راگەیاند و لە رێگەی بەیاننامەیەکەوە رایدەیەگیێنێت کە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامەکانی خولی کوردستان بەلارێدا دەبات.
برایەتی دەڵێت بەهۆی قۆرخکردنی وەرزش لە چوارچێوەیەکی دیارییکراوی تەسک و بەلارێدا بردنی وەرزش لەلایەن لیژنەی ئۆڵیمپی کوردستان و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و مامەڵەی نادروستی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ بەشێکی یانەکان بڕیارییانداوە بەشداری لە خولی نایابی کوردستان نەکەن.
یانەی برایەتی لە بەیاننامەکەیدا زیاتر رایگەیاندووە کە کشانەوەی ئەوان لەپێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری وەرزشە لە کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ