رووداو -سلێمانى
دانیلۆ لویزى یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى له یانه‌ى مانچێسته‌ر سێتى ئێنگلیزى نزیك ده‌بێته‌وه‌و سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵیش باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ دانیلۆ به فه‌رمى درێسى ستزین ده‌پۆشێت .
به پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى " ماركا"ـى ئیسپانى و نزیك له یانه‌ى ریال مه‌درید، به فه‌رمى دانیلۆ بووه به یاریزانى مانچێسته‌ر سێتى و بریاره ئه‌مڕۆ یاریزانه‌كه به فه‌رمى درێسى مانچێسته‌ر سێتى بپۆشێت .
به پێى هه‌واڵى ئه‌و رۆژنامه‌یه گرێبه‌سته‌كه‌ى دانیلۆ 30 ملیۆن و 5 ملیۆنیش وه‌ك پاداشت له ساتى بردنى نازناوه‌كان وه‌رده‌گرێت و ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌شى بۆ 5 ساڵ ده‌بێت .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ