رووداو- هەولێر
کۆمەڵێک خانمی غانایی، دەیانەوێ وڵاتەکەیان بکەنە یەکەم وڵاتی ئەفریقی کە خانمەکانی یاریی رەگبی تێدا بکەن.
لە غانا بە چاوی شەڕ و ئارەقرشتن و ماندوبوون سەیری یاریی رەگبی دەکرێت و لەناو وڵاتەکەدا واباوە ئەو یارییە شەڕانگێزییە تەنیا بۆ پیاوان هەیە بیکەن، بۆ خانمان نییە بەهیچ شێوەیەک ئەو یارییە بکەن.
بەڵام مەیموونە ویداد کە خانمە یاریزانێکی رەگبی وڵاتەکەیە، دەیەوێ کۆتایی بەو بیرکردنەوەیە بهێنێت و ئێستا خەریکی دروست کردنی تیمێکی خانمانە بۆ وڵاتەکەی لە یاریی یاریی رەگبی و پاشان بەشداریکردنیانە لە پاڵەوانێتییە نێو دەوڵەتییەکان.
یارییکردن بۆ خانمانی غانا شتێکی قورسە، بەتایبەتی یاریی رەگبی، بەڵام ئەو خانمانە بێگوێدانە داب و نەریتی کۆمەڵگە و ئایین هەفتانە سێجار مەشق و راهێنانی رەگبی دەکەن.
بەشێک لەو کچانە بە جلی باڵاپۆش و بەشێکی دیکە بە پێپەتی لەنێو یاریگە خۆڵاوییەکان لە قوتابخانەیەکی پایتەخت مەشقەکانیان دەکەن و ئومێد بۆ خۆیان دروست دەکەن.
جگە لە مەیموونە چەند لاوێکیش وەک خۆبەخش یارمەتی تیمەکە دەدەن و یاریمەتییان دەدەن بۆ ئەوەی بەباشی خۆییان فێری یارییەکە بکەن.
لە ئەفریقا رەگبی تەنیا لە شەش وڵات بوونی هەیە و ئەفریقای باشووریش پێشەنگیانە و ئەم ساڵ زایتر لە 700 هەزار کەس چەەنێتە جیهانی ئەم یارییە و هەوڵیانداوە فێربن، بەڵام ئەگەر بیرۆکەی مەیموونە لە غانا سەربگرێت، ئەوا وڵاتە کە پێشەنگی رەگبی خانمانی کیشوەری رەش دەگرێتە دەست.
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ