ئایا بارسێلۆنا لاسایی ریال مەدرید دەکاتەوە و کامپنو جێدەهێڵێت ؟

23-04-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

یانەی بارسێلۆنا رەتیکردەوە ئەو یارییانەی لە خولی یانەکانی ئیسپانیا ماویەتی لە دەرەوەی یاریگەی کامپنو بیانکات.

دوای ئەوەی یانەی ریال مەدرید پێشنیازی ئەوەی قبووڵکرد کە ئەو یارییانەی لە خولی یانەکانی ئیسپانیا ماویەتی لە یاریگەی مەشقەکان لە ڤالدیبیباس ئەنجامیانبدات، ئەمەش بەهۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەڵام یانەی بارسێلۆنا ئەم پێشنیازەی ئەندامانی یانەکانی رەتکردەوە کە داوایانکرد لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا، ئەو یارییانەی بارسا لە یاریگەی خۆی ماویەتی بیانباتە یاریگەی یۆهان کرۆیف کە یاریگەی دووەمی یانەکەیە.

بارسا پێی وایە ئەم بیرۆکەیە گونجاو نییە، چونکە یاریگەی یۆهان کرۆیف لەگەڵ ئەوەی هەمان مەودا و پێوانەی یاریگەی کامپنوی هەیە لە رووی درێژی و پانییەوە، بەڵام شوێنی کامێراکانی باش نین و ناتوانرێ کامێرای جاڵجاڵۆکەی تێدا بەکاربهێندرێت، هەروەها پێویستی بە دادانانی سیستەمی ڤاریش هەیە کە گواستنەوەی کەلوپەلەکان لە کامپنووەوە بۆ ئەو یاریگەیە کاتێکی زۆری دەوێ.

جیا لەوەش، ئەم یاریگەیە سەرجەم یارییەکانی تیپی دووەمی بارسێلۆنا، تیپی لاوان و تیپی ئافرەتانی هەمان یانەی تێدا دەکرێ، ناتوانێ یاری چوار تیپی جیاواز لە هەمان یاریگەدا بکرێن.

رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا هەڵوێستی کیکێ سیتێنی راهێنەر و یاریزانەکانیشی بڵاوکردووەتەوە کە زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکەن ئەگەر یارییەکانیان لە نێو یاریگەی کامپنو بکەن.

 

Johan Cruyff Stadium - Wikipedia

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە