دوای ئازادكردنی شاری روومادی و وێرانكردنی بە دەستی داعش، كەرتی وەرزشیی شارەكەش بووە قوربانی و ئەو وێرانكرایە.
دوای دەستپێكردنەوەی ژیان لە پارێزگاكەكە دەستكراوە بە نۆژەنكردنەوە و فراوان کردنی یاریگەی شارەكە و بۆژاندنەوەی وەرزشی پارێزگاكە.
كاركردن لە یاریگەكەدا ماوەی دوو ساڵە دەستیپێكردووە و كاركردن لە یاریگەكە لە قۆناخی كۆتاییدایە و دوای نۆژەنكردنەوەی یاریگەكە جێگەی 15 ھەزاری تێدا دەبێتەوە.
یاریگەكە رووناكیی شەوی تێدا تەواوكراوە و ئەوەی تێیدا ماوە تەنیا چیمەنی یاریگەكە و رێكخستنەوەی ژووری خۆ گۆڕینی یانەكانە.
روومادی یەكێكە لە یانە كۆنەكانی عێراق، بەڵام چەند ساڵێكە لە ركابەرییەكان دوورە، پارێزگاری ئەنبار دکتۆر علی فرحان دلێمی بە تۆری میدیایی رووداوی گوت " پاڵپشتیی تەواوی کەرتی وەرزش و یانەی روومادی دەكەین بۆ گەڕانەوەی خولی نایابی عێراق ".