رووداو – هه‌واێر
یانەی وەرزشی برایەتی به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئیڤان خالیدی یاریزانی ناوه‌ڕاستی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
راگه‌یاندنی یانه‌ی برایه‌تی بڵاویكرده‌وه، یانه‌كه‌یان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئیڤان خالید یاریزانی هێڵی ناوەڕاست واژكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه له خولی پله یه‌كی عێراقدا نوێنه‌رایه‌تیی یانه‌ی برایه‌تی بكات.
ئیڤان خالید پێشتر یاری بۆ یانەکانی "هەولێر، نەفتی ناوەڕاست، زاخۆ و پێشمەرگەی هەولێر.
هاوكات یانه‌ی برایه‌تی ئاشكرایكردووه، له گواستنه‌وه‌ی زستانی رابردوودا مافی به‌ده‌ستهێنانی ئیڤان خالیدیان له یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رگرتووه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانه له خولی كوردستان بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یاریی ده‌كرد، ئه‌وان گرێبه‌سته‌كه‌یان بۆ دوای خولی كوردستان دواخست.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ