رووداو -سلێمانى
دانیلۆ لویز، یاریزانى پێشووى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى درێسى یانه‌ى مانچێسته‌ر سێتى ئێنگلیزى پۆشى.
یانه ئێنگلیزیه‌كه ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێك به‌خێرهاتنى ئه‌و یاریزانه‌ى نوێیه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیلى كردووه‌و له ته‌نیشت گواردیۆلاى راهێنه‌ره‌وه به ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى ناساند .

گرێبه‌سته‌كه‌ى دانیلۆ 30 ملیۆنه و 5 ملیۆنیش وه‌ك پاداشت له ساتى بردنى نازناوه‌كان وه‌رده‌گرێت و ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌شى بۆ 5 ساڵ ده‌بێت .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ