گازی باكوور بۆ خولی نایابی تۆپی پێی عێراق سه‌ركه‌وت

25-07-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
 گازی باکوور
گازی باکوور
نیشانەکردن گازی باکوور
A+ A-
.

یانەی گازی باکوور، بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا گەیشتە رکابەرییەکانی وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێراق، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەسەر یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەدەستهێنا.


هەردوو یانە لەیارییەکی یەکلاییکەرەوەدا لەسەر یاریگەی فەرەنسۆ هەریری رووبەڕووی یەکبوونەوە و هەر زوو هێرشەکانی هەردوو لا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک دەستیانپێکرد و لە خولەکی 10 ئاراس مستەفا بەلێدانی سزا گازی باکووری پێشخست.

دوای ئەو گۆڵە پێشمەرگە باشتر یارییکرد و پێشکۆتاییهاتنی گێمی یەکەم لە خولەکی 46 دیار عەلی بەهەمان سیناریۆ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لەگێمی دووەمدا پێشمەرگە دەیویست بەرگری لە ئەنجامەکەی بکات چونکە بە یەکسانبوونیش دەگەیشتە خولی عێراق، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لەهێنانەدی ئەو ئامانجە و لە خولەکی 88 بەیار ئەبوبەکر گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و تیپەکەی عەبدولڵا مەحموود گەیشتە خولی نایابی عێراق.


دوای ئەو سەرکەوتنە مێژووییە عەبدوللا مەحموود راهێنەری گازی باکوور فرمێسکی خۆشی بەچاوانیدا هاتە خوارەوە و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەی هەولێریش پیرۆزباییان لەو راهێنەرە کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە