رووداو – هەولێر
یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئەنجامدا و چه‌ند بڕیارێکی نوێى ده‌ركرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ، به هۆى به مامه‌ڵه نه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كارگێرانى یانه‌ى شه‌هیدان بریاردرا به دوورخستنه‌وه‌ى تیپى لاوانى یانه‌ى شه‌هیدان له خولى پله‌یه‌كى لاوانى كوردستان، دانانى تیپى لاوانى یانه‌ى سیروانى شاره‌زوور.
رۆژى پێنجشه‌ممه 31ـی ئەم مانگە كاژێر 21:00 له یاریگه‌ى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، یارى كۆتایی خولى پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان له نێوان دهۆك و ئاكرێ ئه‌نجامده‌درێت.
پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك، كه پێك هاتوون له سه‌لام حوسێن، كرێكار زرار و دڵشاد ساڵح بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ردوو یاری نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تى و هه‌ولێر زێره‌ڤانى، کە گومانی یاری کردن بە ئەنجامەکانیان لێدەکرێت.
هەروەها بانگهێشتکردنی هەریەکە لە عه‌بدولخالق مه‌حموود راهێنه‌ری گۆڵپارێزانی یانه‌ی هه‌ولێر ، ئه‌میر ئیسماعیل یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر ، ره‌وه‌ند عه‌بدولخالق یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی ، بارزان یوسف گۆڵپارێزی یانه‌ی هەندرێن، خه‌سرۆ محه‌ممه‌دئه‌مین یاریزانی یانه‌ی هه‌ندرێن بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان.
لە گرنگترین بڕیاریشدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا یارییەکانی وه‌رزى 2018/2019 ـى خولى نایابى كوردستان، له رۆژى پێنجشه‌ممه 22ـی مانگی 10ـی ئەمساڵ ده‌ستپێبکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ