گالەری

28-04-2019
11 Photos
رووداو @Rudawkurdish

رووداو-AFP

لە گەڕی 35ـی خولی ئیسپانیا، بارسێلۆنا لە کامپ نۆ پێشوازی لە یانەی لێڤانتێ کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لێبردەوە. تاکە گۆڵی بردنەوە و سێ خاڵی یارییەکەش لە خولەکی 62دا لە رێگەی لیۆنێل مێسییەوە تۆمارکرا.

بەم بردنەوەیە خاڵەکانی بارسێلۆنا بوون بە 83 خاڵ و بە جیاوازی 9 خاڵ لەپێش ئاتلێتیکۆ مەدریدەوەیە، بەمەش سێ گەڕ پێشکۆتاییهاتنی خولەکە بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا.