بەفەرمی راهێنەرێکی پێشووی چێڵسی بووە راهێنەری مارسیلیا

28-05-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مارسیلیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی مارسیلیای فەرەنسی، پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دایە ئاندرێ ڤیلاش بواشی پۆرتوگالی.

مارسیلیا لەسەر ئەکاونتی فەرمی لە توویتەر، گرێبەستکردنی لەگەڵ ئاندرێ ڤیلاش بواش راگەیاندووە، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا رودی گارسیا، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لەم وەرزەدا دەستیلەکارەکەی کێشایەوە و ماڵئاواییکرد.



بواشی 41 ساڵ ئەزموونێکی باشی لە کاری راهێنەرایەتیدا هەیە، پێشتر لە یانەکانی پۆرتۆ، چێڵسی، تۆتێنهام، زێنیت و شەنگەهای چینی کاریکردووە، بەڵام ماوەی 18 مانگ دەبێت هیچ کارێکی نەکردووە و بۆ وەرزی داهاتوو ئەزموونێکی نوێ لە خولی فەرەنسا تاقیدەکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە