ئەمشەو هەردوو هەڵبژاردەی ئەمەریکا و پەنەما لە یاری کۆتایی جامی کۆنکاکافدا بەیەکدەگەن.
یارییەکە لەسەر یاریگای سەربازی ون لەویلایەتی شیکاگۆی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردەی ئەمەریکا کە تا ئێستا چوار جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە، هەلی بەدەستهێنانەوەی نازناوەکەی بۆ جارێکی دیکە لەبەردەستدایە، بەتایبەت کە رکابەرەکەی کە هەڵبژاردەی پەنەمایە، مێژوویەکی ئەوتۆی لە پاڵەوانیەتییەکەدا نییە.
لە یارییەکەدا یۆرگن کلینسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەمەریکا سەرپەرشتی تیپەکەی ناکات، بەهۆی سزادانییەوە لەلایەن لیژنەی رێکخەری پاڵەوانیەتییەکەوە.
هەردوو هەڵبژاردە لە یاری کۆتایی ساڵی دووهەزار و پێنجدا بەیەک گەیشتن و ئەوکات ئەمەریکا یارییەکەی بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بردەوە.
پاڵەوانییەتی کۆنکاکاف یان جامی زێرین دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت و ئەو وڵاتانەی لە باکوور و ناوەراستی کیشوەری ئەمریکای باکوور و دەوروبەری دەریای کاریبین مافی بەشداری کردنیان هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ