رووداو دیجیتاڵ
لە 14 خولەکی یەکەمدا دیێگۆ لونا دوو گۆڵی تۆمارکرد و سەرکردایەتیی هەڵبژاردەی ئەمریکای کرد بۆ بردنەوە لە گواتیمالا و گەیشتن بە یاریی کۆتایی جامی کۆنکاکاف.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی باشووری کوردستان لە یەکەم یاریی قۆناخی پێشکۆتایی جامی زێڕیندا هەردوو هەڵبژاردە رووبەڕووی یەکبوونەوە و ئەمریکا سەرکەوت.
لە خولەکی 3 دیێگۆ لونا دەرگای گۆڵ کردنی کردەوە و ئەمریکای پێشخست.
لە خولەکی 14 هەمان یاریزان بەشێوەیەکی جوان یاریی بە بەرگریکاران کرد و بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەی ئەمریکای تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەمریکا کۆتاییهات.
لە خولەکی 79 ئۆلگەر ئیسکۆبار، گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەی گواتیمالا تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کەمکردەوە، دوای ئەوە گواتیمالا چەند هێرشێکی دیکەی بردە سەر گۆڵی ئەمریکا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام بێ سوود بوو.
ئەمریکا یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، چاوەڕێی براوەی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی مەکسیک و هندۆراس دەکات بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ