رووداو - هەولێر
یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بەهۆی قەیرانی داراییەوە بڕیاریدا سەرجەم چالاكییە وەرزشییەكانی تاكو كاتێكی نادیار رابگرێت.
دڵشاد ساڵح ئەندامی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان و وتەبێژی نوێی یەكێتییەكە، بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند، یەكێتییەكەیان بڕیاریدا سەرجەم كار و چالاكییەكانی خۆی رابگرێت بەهۆی قەیرانی داراییەوە.
گوتیشی: "هەر كاتێك كێشەی داراییمان چارەسەركرا، دەست بە چالاكییەكانمان دەكەینەوە.
یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان، كە چالاكترین یەكێتیی وەرزشییە لە كوردستاندا، لە ماوەی دروستبوونی قەیرانی دارایی كوردستان تاوەكو ئێستا لە چالاكییەكانی بەردەوام بووە، كە بەڕێوەبردنی خولەكانی تۆپی پێی كوردستان لە چەند ئاستێك و ئەنجامدانی خولی مەشق و راهێنان و بەشداریی دەرەوەشی هەبووە، یەكەمجاریشە بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگرتنی چالاكییەكانی خۆی رادەگەیەنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ